خۆپیشاندەرێکی دیکە لە ئێران لەسێدارە دەدرێت

مەجیدڕەزا رەهنەوەرد لەدایکبوی شاری مەشهەدا

2 ساڵ لەمەوپێش



دەزگای داد لە ئێران گەنجێکی دیکەی بە تۆمەتی بەشداریی لە ناڕەزایەتییەکان لەسێدارە دا و رایگەیاند؛ ئەو کەسە تۆمەتبار بوە بە کوشتنی دو ئەندامی سوپای پاسداران.

پێگەی (میزان)ی سەر بە دەزگای داد ئێران بڵاوی کردەوە؛ بەرەبەیان رۆژی دوشەممە کەسێکی بە ناوی مەجیدڕەزا رەهنەورد لە شاری مەشهەد لەسێدارە داوە.

بە پێی راگەیەنراوی دەزگای داد لە ئێران، رەهنەوەرد تۆمەتی کوشتنی دو ئەندامی بەسیجی سەر بە سوپای پاسداران و بریندارکردن چوار ئەندامی دیکەی خراوەتە پاڵ و دوای یەکلایی بونەوەی دۆسیەکەی سزای سێدارەی بەسەردا جێبەجێ کراوە.

مەجیدڕەزا رەهنەوەرد لەدایکبوی شاری مەشهەد لە باکوری رۆژهەڵاتی ئێران بوە و یەکێک لە وەزرشکارانی دیاری شارەکەی بوە.

پێشتریش دەزگای داد موحسین شکاری لە شاری تاران بە تۆمەتی بەشدارییی لە خۆپیشاندانەکان لەسێدارەدا و ئەوەش کاردانەوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان و نەتەوەیەکگرتوەکانی لێکەوتەوە و شەوی رابردوش سزای لەسێدارەدانی گەنجێگ  بە ناوی ماهان سەدرات دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکانی بۆ ماوەی 48 کاتژمێر راگرت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار