سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ڕۆژئاوای کوردستان هەڕەشە لە یۆنان دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆککۆماری تورکیا ئێوارەی یەکشەممە 11-12-2022 لە پارێزگای سامسون رایگەیاند، بەرهەمهێنانی مووشەکی تایفون لەلایەن تورکیاوە یۆنانی تۆقاندووە و ئەوان دەڵێن دەگاتە ئەسینا. دەشڵێت، یۆنان "بەم شێوەیە بەردەوام بن، بە مووشەکی تایفون لێتان دەدەین."
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەگەر یۆنان بەردەوام بێت لە هەڵوێستەکانی کە ئەنقەرەی بێزار کردوە، فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی تورکیا "هێرش دەکەنەسەر ئەسینا".
باسی لەوەشکرد، "یۆنان لە فڕۆکەی جەنگی و درۆنەکانی ئێمە دەترسێت، دەوترێت لەوانەیە ئێمە ئەسینا بە ئامانج بگرین.. ئەگەر هێمن نەبنەوە (واز لە ئیستفزازکردنمان نەهێنن) بێگومان ئێمە لێیان دەدەین".
لەبارەی فڕۆكهی شهڕكهری بێفڕۆكهوانی بایراكتار كزڵئهلما، ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا له ماوهی مانگێكدا كزڵئهلما دەفڕێندرێت و "شاكارێكی زۆر نایاب دهبێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە سەرۆک کۆماری تورکیا ماوەی نزیکەی دو مانگە لە زۆرینەی وتارەکانیدا هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی زەمینی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەکات، بەڵام بەهۆی ناڕەزاییەکانی روسیا و ئەمریکا، لەم کاتەدا ئەنقەرە لەو هەوڵەی پاشەکشەی کردوەو بەڵام بەردەوام هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر ئەو ناوچەیە بە تایبەت ئەو شوێنانەی خەڵكی مەدەنی تێدایە .