کاتی کردنەوەی تونێلی دەربەندیخان ئاشكراكرا

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێگەوبانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 18ی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تونێلی دەربەندیخان دەکرێتەوە. 

رۆژی سێشەممە 13-12-2022، محەممەد جەمیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەواو بووە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا هێڵەکانی هاتووچۆیە و ئەویش لەم دوو رۆژە تەواو دەبێت. 

بەڕێوەبەری رێگەوبانی سلێمانی گوتیشی، رۆژی یەکشەممە 18ی ئەم مانگە تونێلی دەربەندیخان بە ئامادەبوونی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و بڕیار هەر لەوێ وەزیری ئاوەدانکردنەوە کارکردن لە پڕۆژەیەکی نوێ رابگەیێنێت. 

رۆژی 04-10-2022، دەست بە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان کرا و بەهۆیەوە تائێستا تونێلەکە داخراوە. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار