لە مەککە بەهۆی دروستبونی لافاوەوە لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت لەماڵەوە نوێژەکانیان ئەنجام بدەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ئیدارەی ناوچەی مەککە بڵاویکردوەتەوە، بەهۆی مەترسی کۆبونەوەی ئاو بەشێک لە رێگە سەرەکییەکان داخراون، داواش لە هاوڵاتیان دەکرێت بەهۆکاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە تا ئەو کاتەی شەپۆلی بارانبارینەکە کۆتایی دێت.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین شاری مەککە و جەدەی لە سعودیە گرتوەتەوە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبوە، بەوهۆیەش دەوامی زانکۆ و خوێندنگاکان بەکاتی راگیراوە .

لەم بارەیەشەوە وتاربێژی بەشێک لە مزگەوتەکانی باکوری مەککە داوایان لە هاوڵاتیان کردوە تا ئاساییبونەوەی رەوشی کەشوهەوا، لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ نوێژی بە کۆمەڵ نەیەن بۆ مزگەوت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار