پەرلەمانی نیوزلەندا یاسای قەدەغەکردنی جگەرەکێشانی بۆ لەدایکبوانی دوای ساڵی ٢٠٠٨ پەسەندکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی نیوزلەندا پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی جگەرەی بۆ نەوەکانی داهاتوو ئاشکراکرد، ئەمڕۆ پڕۆژە یاساکە لە پەرلەمانی نیوزلەندا پەسەندکرا، بەپێی پڕۆژە یاساکە ئەو کەسانەی لە دوای ساڵی ٢٠٠٨ وە لەدایک بوون هەرگیز ناتوانن جگەربکێشن.

ئایشە قیراڵ " وەزیری تەندرووستی نیوزلەندا" کە پڕۆژە یاساکەی پێشکەش کردووە ئاماژەی بەوەدا پڕۆژە یاساکە لەپێناو گەشتنە بەرەو" داهاتویەک بەبێ جگەرە"؛ هەروەها دەشڵێت بەمجۆرە خەرجیەکانی چارەسەری ئەو نەخۆشیانەی بەهۆی جگەرەوە درووست دەبن بەڕێژەیەکی بەرچاو دائەبەزێت بەجۆرێک نزیکەی (٣.٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی دەگەڕێتەوە بۆ داهاتی نیوزلەندا.

ئایشە قیراڵ، لەبارەی گرنگی پڕۆژە یاساکەوە دەڵێت ڕێژەی فرۆشیارەکانی توتن و جگەرە لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ نزیکەی کەمتر لە ٦٠٠ فرۆشگا کەم سنورداردەکرێت لەکاتێکدا ئێستا نزیکەی ٨ هەزار فرۆشگایە، لەگەڵ ئەوەشدا تەمەنی گشتی هاوڵاتیانی نیوزلەندی زیاتر دەبێت بەم جۆرەش لەڕووی تەندرووستیەوە کەمترین کەس پێویستیان بەچارەسەری ئەونەخۆشیانە دەبێت کە بەهۆی جگەرەکێشانەوە درووست دەبن.

وەزارەتی تەندرووستی نیوزلەندا دەڵێت لە هەر ٤ نەخۆشیەکی شێرپەنجە یەکێکیان بەهۆی جگەرەکێشانە وتائیستاش هۆکاری سەرەکی مردنە و تائێستاش بەرپرسیاری مردنی ٥ ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتەیە، دەشڵێت زیاتر لە ١٠ ساڵە ئەم پڕۆژەیە بوەتە بابەتی گرنگی یاسا دانەران.

هاوکات پڕۆژە یاساکە کاردنەوەی لێکەوتەوە بەشێک لەڕەخنەگرانی یاساکە کە لە نێویاندا پارتی " ئەی سی تی" هەیە کە خاوەنی ١٠ کورسی پەرلەمانە دەڵین، یاساکە دەبێتە هۆی فراوانبوونی بازاڕی ڕەش و زیان گەیاندن بە فرۆشگا بچوکەکان، لەبەرامبەریشدا حوکمەت ناچاردەبێت بۆ ڕێوشوینی توند وکۆنتڕۆڵی گومرگەکان بودجەیەکی زیاتر دابین بکات.

سەنی کاوشال، سەرۆکی گروپی خاوەن شیرەمەنی وخاوەن کارەکان کە گروپێکی لۆبیە بۆ فرۆشگا ئاسانکاریە ناوخۆییەکان، یەکێکی ترە لە ڕەخنەگرانی پڕۆژەیاساکە ودەڵێت ئەم پڕۆژە یاسایە بۆشاییەک درووستەکات کە باند وتاوانباران پڕی دەکەنەوە وتاوانیش زۆردەبێت؛ بەم جۆرە پڕۆژە یاساکە %١٠٠ تیۆریە ولەڕووی مادیەوە سودەکەی %٠.

بەپێی ئامارەکانی حەوکمەتی نیوزلەندا کە بڵاوی کردوونەتەوە تەنها %٨ لەسەدی گەنجان جگەرە دەکێشن بەوپێەی لە ساڵی ڕابردوودا %٩.٤ بووە ئەمەش بەپێی ئامارەکانی حوکمەتی نیوزلەندا کە لەمانگی ڕێبەندان بڵاوی کردوونەتەوە، هەر بەپێی ئەو ئامارە زۆرترین ڕێژەی جگەر کێشان لەناو نەتەوەی ڕەسەنی ماوریدا بووە لە نیوزلەندا، ئایشە قیراڵ هیواخوازە ڕێژەکە تاساڵی ٢٠٢٥ کەمببێتەوە بۆ %٥.

هاوکات لەگەڵ پەسەندکردنی ئەم پڕۆژە یاسایە کێشانی ڤەیپ لەناو گەنجاندا ڕووی لەزیادبوون کردووە، سەرباری ئەوەش وەزارەتی تەندرووستی بایەخی ئەوتۆی نەداوە بەم پرسە لەگەڵ ئەوەی توێژەران هۆشداری دەدەن لە ماددە کیماییەکانی ناو ڤەیپ.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار