دیالە: لە شەڕی نێوان دوو هۆزدا 8 کەس کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لەڕاگەیەندراوێکدا سوپای عێراق ئاشکرایکردووە شەوی دووشەممە، لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە شەڕ لە نێوان دوو هۆزدا روویدا؛ پۆلیسی دیالە دەڵێت: هەشت کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. 

 سوپای عێراق لە راگەیێندراوێکدا باسی لەوە کرد، لە گوندی ئەبوبالی لە سنووری شارۆچکەی خاڵسی سەر بە پارێزگای دیالە، شەڕ لە نێوان دوو هۆزدا روویدا. 

لەوبارەیەوە، عەمید نیهاد عەبادی، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دیالە ڕایگەیاندووە: بەهۆی شەڕەکەوە هەشت کەس کوژراون. 

ئەو بەرپرسەی پۆلیسی دیالە دەڵێت، " لە رووبەڕووبوونەوەکاندا سێ کەسی دیکەش برینداربوون."

لە سەرەتای رووداوەکەدا بەرپرسانی هێزە ئەمنییەکان باسیان لەوە کرد، کوژرانی ئەو ژمارە هاووڵاتییە، بەهۆی هێرشی داعشەوە بووە، بەڵام دوای گەیشتنی هێزەکانیان بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوت رووبەڕووبوونەوەی لە نێوان دوو هۆزدا روویداوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار