راپرسیەکی دیکەش باسی شکستی ئەردۆغان دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
بەگوێرەی راپرسیەکی دیکە کە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدراوە، هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن لەپێش هاوپەیمانی کۆماری دەسەڵاتەوەیە.
کۆمپانیای لێکۆلینەوەی سارۆسی تورکیا راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا. لە راپرسیەکەدا پرسیار لە بەشداربووان کراوە، 'ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بێت دەنگ بە چی لایەنێک دەدەیت؟ ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیە بووە.
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ٣٣.١٪
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ٢٥.٩٪
پارتی باش ١١.٥٪
پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ١١٪
پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) ٦.٣٪، بەم شێوەیە مەهەپە لەژێر بەندی هەڵبژاردنەکان کە لەسەدا حەوتە دەمێنێتەوە و ناچێتە پەرلەمانەوە.
لە راپرسیەکەدا هەروەها پرسیار لە بەشداربووان کراوە، ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بێت، دەنگ بە کام هاوپەیمانی دەدەیت؟ ئەنجامەکەی بەم شێوەیەی خوارەوە بووە؛
هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن ٤٣.٧٪
هاوپەیمانی کۆماری دەسەڵات ٤٠.١٪
هاوپەیمانی رەنج و ئازادیەکان (هەدەپە و پارتە چەپەکان) ٨.٨٪
پارتەکانی دیکە ٧.٢٪
کۆمپانیای سارۆس پرسیاری لە بەشداربووانیش کردووە کە دەنگ بە کام کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەدەن و ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە؛
کەمال کلچدارئۆغلۆ ٣٠.٧٪
مەنسور یاڤاش ٢٨.٠٪
سەلاحەدین دەمیرتاش ٥.٣٪
ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ ٥.٢٪
عەلی باباجان ٢.٩٪
عەبدوڵلا گول ٢.٢٪
مەڕال ئاکشەنەر ١.٣٪
ئەحمەد داودئۆغلۆ ١.٠٪
خۆم یەکلایی نەکردووەتەوە ١٦.٣٪
ئەوانی دیکە ٧.١٪
ئەگەر بە تەنیا ئەردۆغان و کلچدارئۆغلۆ کاندیدی سەرۆکایەتی بن، ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە؛
کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە ٥٠.٥٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستا و سەرۆکی گشتی ئاکەپە ٤٩.٥٪
ئەگەر ئەردۆغان و مەنسور یاڤاش سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەنقەرە کاندید بن، ئەنجامەکە بەم شێوەیەیە؛
مەنسور یاڤاش سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەنقەرە ٥٠.٩٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستا و سەرۆکی گشتی ئاکەپە ٤٩.١٪
ئەگەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ و ئەردۆغان کاندید بن، ئەنجامەکە بەم شێوەیەیە؛
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستا و سەرۆکی گشتی ئاکەپە ٥٣.٥٪
ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ ٤٦.٥٪
ئەگەر مەڕال ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش و ئەردۆغان کاندید بن، ئەنجامەکە بەم شێوەیەیە؛
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستا و سەرۆکی گشتی ئاکەپە ٥٤.٦٪
مەڕال ئاکشەنەر سەرۆکی پارتی باش ٤٥.٤٪
ئەگەر عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن (دەڤا) و ئەردۆغان کاندید بن، ئەنجامەکە بەم شێوەیەیە؛
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستا و سەرۆکی گشتی ئاکەپە ٥٤.٨٪
عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن ٤٥.٢٪
ئەگەر سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی زیندانیکراوی هەدەپە و ئەردۆغان کاندید بن، ئەنجامەکە بەم شێوەیەیە؛
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری ئێستا و سەرۆکی گشتی ئاکەپە ٦٢.١٪
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی زیندانیکراوی هەدەپە ٣٧.٩٪