سوپای ئەمریکا دەستگیرکردنی 6 ئەندامی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا رادەگەیەنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سێ هێرشیان له‌ رێگه‌ی هێلیکۆپتەره‌وه‌ لە رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و شەش ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ سێشەممە فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە ماوەی چل و هەشت کاتژمێری ڕابردوودانسێ هێرشیان له‌ رێگه‌ی هێلیکۆپتەره‌وه‌ لە رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامداوە و شەش ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیرکراون .

هەروەها وتیشی  یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ئەندامێکی دیاری ئەو ڕێکخراوە بوە لە سوریا و دەستی هەبوە لە ئەنجامدانی هێرشەکان لەو وڵاتە.

هێزه ئه‌مریكییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشوی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر رێكخراوی داعش له‌ سوریا ده‌ستپێكرد، به‌ پشتیوانی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) .

هاوکات له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 900 سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریادان كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤاناندایه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار