وەزارەتی بازرگانی عێراق: بڕ و جۆری بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان زیاددەکەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پشتیوانی لە خێزانە هەژارەکان و بڕ و جۆری بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان زیاددەکەن.

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پابەند دەبن بە رێنماییەکانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پشتیوانیکردن لە خێزانە هەژارەکان ئەو خۆراکانەی رێژەیان زیاددەکرێت بریتییە لە شەکر و زەیت و چا و شیر و ئارد.

هەروەها بڕیارەکە بریتییە لە زیادکردنی بڕ و جۆری ئەو خۆراکانەی مانگانە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێن کە بریترین لە یەک کیلۆ شەکر و یەک لیتر زەیت و ٢٠٠ گرام چا و ٢٥٠ گرامشیر و کیلۆیەک ئاردی زیادە بۆ هەر کەسێک.

زیادکردنەکان ئەمانەن:

زیادکردنی شەکر بە رێژەی یەک کیلۆگرام بۆ هەر ئەندامی خێزانێک.

زیادکردنی بڕی زەیت بە رێژەی یەک لیتر بۆ هەر ئەندامی خێزانێک.

زیادرکردنی بڕی چا بە رێژەی ٢٠٠ گرام بۆ هەر ئەندامی خێزانێک.

زیادکردنی بڕی شیر بە رێژەی ٢٥٠ گرام بۆ هەر ئەندامی خێزانێک.

زیادکردنی بڕی ئارد بە رێژەی یەک کیلۆگرام بۆ هەر ئەندامی خێزانێک.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار