عێراقییەكان دەیانەوێت لەئوردنەوە سەروەریی خۆیان بەدەست بهێننەوە

وڵاتانی بەشداربووی كۆنگرەی بەغداد دوو: بۆ سەقامگیریو شەڕی تیرۆر هاوكاریی عێراق دەكەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
 

بەبەشداری چەندین سەركردەو بەرپرسی وڵاتانی هەریەكە لەعێراق و ئوردن و فەرەنسا و ئێران و توركیاو قەتەرو كوەیت و سعودیەو میسرو ئیمارات و بەحرەین و وەزیری دەرەوەی یەكێتی ئەوروپاو جامیعەی عەرەبی و بەدەستپێشخەری ئیمانۆیل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا، لەئوردن كۆنگرەی (بەغداد دوو) بەڕێوەچوو، ئەمەش وەك درێژەپێدەری كۆنگرەی بەغداد یەك كە لەمانگی ئابی ساڵی٢٠٢١بەڕێوەچوو.
سەرۆكایەتی فەرەنسا رایگەیاندووە ئامانج لەم كۆنگرەیە كۆكردنەوەی دراوسێكانی عێراق و هاوبەشەكانیەتی لەسەر یەك مێز بۆ درێژەدان بەگفتوگۆ، هاوكات پێشكەشكردنی هاوكارییە بۆ ئارامی و سەقامگیری عێراق و ئاسایشەكەی و شەنوكەوكردنی دۆخی ناوچەكە بەگشتی بەوپێیەی عێراق دەوڵەتێكی میحوەرییە تیایدا.
بەپێی بەیاننامەی كۆتایی كۆنگرەكەش، وڵاتانی بەشداربوو پاڵپشتی عێراق دەكەن بۆ رووبەڕووبونەوەی هەموو ئاڵنگارییەكان بەتایبەتی پرسی تیرۆر، وڵاتانی بەشداربوو جەختیش لەهاوكاریكردنی عێراق دەكەنەوەو پشتگیری ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری و پرۆسە دیموكراسییەكەی و دەستوورییەكەی دەكەن و هاریكاریشی دەكەن بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و یاسا و بنیاتنانی دامەزراوە دەستوورییەكانی بۆ ئەوەی توانای پێشكەوتن و دووبارە بونیاتنانەوەی هەبێت.
بەستنی ئەم كۆنگرەیە لەكاتێكدایە دۆخی ناوچەكە بەگشتی لەدۆخێكی ئاڵۆزدایە و دۆخی عێراقیش بەتایبەتی بەهۆی دەستوەردانەكانی توركیاو ئێرانەوە لەكاروباری ناوخۆیی عێراق و تۆپباران و بۆردومانكردن و پێشێلكردنی سەروەری خاكەكەیەوە خراپە.
بەستنی ئەم كۆنگرەیە لەكاتێكدایە ناوچەكە بەگشتی لەدۆخێكی ئاڵۆزدایەو دۆخی عێراقیش بەتایبەتی بەهۆی دەستوەردانەكانی توركیاو ئێرانەوە لەكاروباری ناوخۆیی عێراق و تۆپباران و بۆردومانكردن و پێشێلكردنی سەروەری خاكەكەیەوە خراپە.
هەردوو وڵاتی توركیاو ئێران لەماوەكانی رابووردوودا بەهۆی هێرش و پەلامارە سەربازییەكانیانەوە بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان، رووبەڕووی سەركۆنەكردن و ئیدانەكردنی نێودەوڵەتی بوونەوەو داوای دەستبەجێ راگرتنی هێرشەكانیان لێكردن، بەپێی زانیارییەكان جگە لەبابەتی شەڕی تیرۆرو چەند بابەتێكی دیكە، ئامانجی سەرەكی فەرەنسا لەبەستنی ئەم كۆنگرەیەو كۆنگرەكانی داهاتوو كە بڕیارە بەردەوامی هەبێت كۆكردنەوەی زۆرترین دەەوڵەتی عەرەبی و دروستكردنی بەرەیەكی فەرەنسی_عەرەبییە لەلایەن فەرەنساوە لەدژی ئێران بۆ فشاركردن لەسەر ئەو وڵاتە تادەستوەردان و تۆپبارانەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان - عێراق رابگرێت و هەژموون و فشاری ئێران لەناوچەكەدا كەمبكاتەوە.
وەك دەردەكەوێت هەرچەندە ناوی كۆنگرەكە (بەغداد دوو) بەناوی عێراقەوە بەستراوە، بەڵام كێشەو گرفتەكانی سوریاو خۆپیشاندانەكانی ئێران و پەیوەندی نێوان سعودیە و ئێران و دانەنانی سەرۆكێك بۆ لوبنان و چەندین گرفتی دیكەی ناوچەكە بەرۆكی كۆنگرەكەی بەرنەدابێت و بەشداربووان بەدوای چارەسەری قەیران و گرفتە كەڵەكەبووەكانی ناوچەكە بن و كۆنگرەكە كۆنگرەی كۆبوونەوەو یەكتربینی لایەنە ناكۆكەكانی ناوچەكە بێت نەوەك عێراق، هەر لەو چوارچێوەیەشدا چەندین كۆبوونەوەی دووقۆڵی لەنێوان بەرپرسانی وڵاتانی بەشداربوو بەڕێوەچوو.
بەبڕوای چاودێران لەكۆنگرەی (بەغداد یەك) ئامانجی سەرەكی ئەوەبوو كەئایا تاچەند مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق دەتوانێت سەركردەكانی ناوچەكە لەبەغدا كۆبكاتەوە بەتایبەت ئەوانەی وڵاتانی كەنداو، بەڵام ئامانجی كۆنگرەی (بەغداد دوو) ئەوەیە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران تاچەندێك توانای ئەوەی هەیە كە ئەو پەیوەندییانە بپارێزێت و ئەم كۆنگرەیە وەك وێستگەیەكی تاقیكردنەوە وەهایە بۆ سوودانی.
لەپەراوێزی كۆنگرەكەشدا وەزیری دەرەوەی ئێران و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا كۆبوونەوەو بەپێی زانیارییە میدیاییەكانیش گفتوگۆ ئەتۆمییەكان تەوەری كۆبوونەوەكە بوون، بەبڕوای (ئەمیر عەبدولهەیان) وەزیری دەرەوەی ئێران ئەم كۆنگرەیە هەلێكە بۆ ژیاندنەوەی گفتوگۆكانی ئەتۆمی كەچەندین مانگە وەستاوە، هاوكات ئامادەیی وڵاتەكەشی دەربڕی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سعودیەو وڵاتانی دیكەی كەنداو.
بەبڕوای (ڕیاز قەهوەچی)ی بەڕێوەبەری پەیمانگای رۆژهەڵاتی دوورو كەنداو بۆ لێكۆڵینەوەی سەربازی دەربارەی كۆنگرەكە رایگەیاند هیواكان گەورەن بەڵام هیچ كەسێك چاوەڕێ ناكات موعجیزە رووبدات، بڕواشی وایە فەرەنسا وەك سەرەڕمی رۆژئاوا وایە كەدەیەوێت تاڵەمووی پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێراندا نەپچڕێت بەتایبەت لەگفتوگۆكانی تایبەت بەچەكی ئەتۆمی، ئاماژە بەوەشدەكات لەبنەماكانی ئێران ئەوەیە هەرگیز واز لەدەستكەوتەكانی خۆیان نەهێنن و ئەو وڵاتە خۆی بەیاریكەری سەرەكی دەزانێت لەناوچەكەدا، بەڵام پرسیارە سەرەكییەكە ئەوەیە ئایا ئێران هیچ نەرمییەك یاخود ئامادەییەكی زیاتر دەنوێنێت..؟
بەبڕوای زۆرێك لەچاودێرانیش بەهۆی هەڕەشەو دەستوەردانەكانی ئێران و توركیایەو هەوڵدان بۆ دەستبەسەراگرتنی بڕیاری سیاسی و قەیرانی سەرۆكایەتی لەلوبنان و بەردەوامی خۆپیشاندانەكانی ئێران و گرفت و كێشەكانی سعودیەو ئێران و چەندین قەیرانی دیكەی ناوچەكەو مەیلی ئاشكرای محەممەد شیاع سوودانی بۆ ئێران ناتوانرێت هیچ شتێكی تازە لەهاوكێشەكانی ناوچەكە بگۆڕێت و بەبێ دەستكەوتێكی هەستپێكراو وەك هەموو كۆنگرەكانی دیكە كۆتایی هاتووە، بەتایبەت لەدۆخی عێراق كەهێشتا گرووپە چەكدارییەكان چەكەكانیان لەدەرەوەی دەوڵەتەو ئێرانیش بەردەوامە لەهەڕەشەكانی بۆ سەروەری خاكی عێراق، توركیاش بەردەوامە لەلەشكركێشی و هەڕەشەو بۆردوومانكردنی خاكی كوردستان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار