پێشبینی دەکرێت ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی شکست بێنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا

2 ساڵ لەمەوپێش



لە نوێترین راپرسیدا دەرکەوتوە ئەگەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە تورکیا بچێتە گەڕی دوەمەوە، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و ئەردۆغان روبەڕوی شکست بێتەوە.

کۆمپانیای ( پی ئار) تایبەت بە توێژینەوە و راپرسیی لە تورکیا ئەنجامەکانی دوایین راپرسیی کۆمپانیاکەی لە 25 پارێزگای وڵاتەکە بڵاو کردوەتەوە کە سێ هەزار کەس تێیدا بەشداربون.

بە پێی راپرسییەکە ئەگەر لە قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیا یەکێک لە کاندیدەکان نەتوانن دەنگی پێویست بهێنن، لە گەڕی دوەمی هەڵبژاردنەکاندا کاندیدی هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن 47.5٪ بەدەست دەهێنێت و لە بەرامبەردا کاندیدی هاوپەیمانی دەسەڵات بە بەدەستهێنانی 41.3٪ی روبەڕوی شکست دەبێتەوە.

بڵاوبونەوەی ئەو راپرسییە لە کاتێکدایە هاوپەیمانیی (جمهور) کە لە نێوان پارتی داد و گەشە ئاکەپە و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست مەهەپە-دایە و ئەو هاوپەیمانییە رەجەب تەیب ئەردۆغانیان وەک کاندیدی خۆیان راگەیاندوە بەڵام تا ئێستا هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆن (میللەت) کاندیدی هاوبەشی خۆی ئاشکرا نەکردوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار