روسیا دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان دەوەستێتەوە

نمایشی هاوبەشی سەربازیی روسیا و سوریا

2 ساڵ لەمەوپێش



روسیا لە نەتەوەیەکگرتوەکان ناڕەزایەتیی خۆی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی و ئەو هێرشانەی بە مەترسیی بۆ ژیانی خەڵکی مەدەنی لەقەڵەم دا.

ڤاسیلی نێبنزیا، نوێنەری هەمیشەیی روسیا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو رێکخراوەیە نیگەرانیی وڵاتەکەی لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریا و رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.

نێبنزیا ئاماژەی بەوە کردوە هێرشە سەربازییەکانی لە سنوری حەلەب و رەققە و حەسەکە بوەتە مەترسیی لەسەر سەربازانی روسیا و دانیشتوانی ناوچەکە و ئەوەش سەرەڕای ئەو زیانە مادییانەیە کە بەهۆی وێرانکارییەکان رویداوە.

لە 20 مانگی رابردودا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی ئاسمانیی بە ناوی چنگ شمشێر بۆ سەر ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەست پێکرد و ژمارەیەکی زۆری خەڵکی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی ئەو وڵاتەوە بونە قوربانیی و ئەو ئۆپەراسیۆنەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار