باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: "جەنگی دژبە داعش کۆتایی نەهاتووە"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئەلینا رۆمەناوسکی رایگەیاند، جەنگی دژبە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆتایی نەهاتووە و وڵاتەکەی پابەندە بە شکستپێهێنانی یەکجاری رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌.

ئەلینا رۆمەناوسکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو پۆلیسانە دەکەین کە لە پێناو بەرگریکردن لە نیشتمانیان گیانیان لەدەستدا، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".

رۆمەناوسکی جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ شکستپێهێنانی یەکجاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووەتەوە و رایگەیاندووە: "جەنگی دژبە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆتایی نەهاتووە، ئەمریکا پابەندە بە شکستی یەکجاریی رێکخراوەکە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار