ڤیدیۆیەکی لێۆنێل میسی لەگەڵ شێف نوسرەت کاردانەوەیەکی زۆری لێ دەکەوێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ڤیدیۆیەکی لێۆنێل میسی لەگەڵ شێف نوسرەت کاردانەوەیەکی زۆری لێ دەکەوێتەوە
لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لە ئاهەنگی بەدەستهێنانی جامی جیهانی قەتەر کە ئەرجەنتین براوەی بوو، لێۆنێل مییسی لەناو هەوادارەکانیدا ئاهەنگی سەرکەوتن دەگێڕێ، شێف نوسرەت کە شێفێکی ناسراوی وڵاتی تورکیایە دووجار هەوڵ دەدا وێنە لەگەڵ ئەو یاریزانە بگرێت بەڵام میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێوەی دیارە کە ئەو داوایە بێزاری دەکات ، بەڵام نوسرەت کۆزکجی دووجار دەست ئەخاتە سەر شانی و بێزاری دەکات، بەوهۆیەوە ناچار وێنەیەکی لەگەڵ دەگرێت.
هاوکات ئەم وێنانەی لێۆنێل میسی لەگەڵ شێف نوسرەت کاردانەوەی هەوادارەکانی لێدەکەوێتەوە و لە هەمان کاتدا لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت کە ئەو شێفە کاسی جیهانی بەدەستەوە گرتووە و بەرزی کردۆتەوە ئەمەش لە لایەن هەوادارانی تۆپی پێوە بە پێشێلکردنی یاساکانی جامی جیهانی ناوبراوە، هەربۆیە دوای بڵاوبونەوەی ئەم دیمەنانە هەوادارەکانی لێۆنێل میسی براوەی جامی جیهانی دەستخۆشیەکی زۆریان لە مێسی کرد و ڕەخنەیان لەو ڕەفتارەی شێف نوسرەت گرت...