بنیامین نەتەنیاهۆ پێکهێنانی حوکمەتی نوێی ئیسرائیلی ڕاگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکی پارتی لیکود، لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیسحاق هێزرۆگ ڕایگەیاند کە حوکمەتی نوێی ئیسرائیلی بەسەرکەوتوویی پێکهێناوە، بەڵام سویندخواردنی حوکمەتەکەی دواخست بۆ کاتێکی نادیار بەهۆی مشوتومڕ لەسەر دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لەنێوان پارتەکەی بنیامین ناتەنیاهوو و لایەنە براوەکانی دیکەی هەڵبژاردن لە پێکهێنانی حوکمەتدا.

لەکۆتایی رۆژی ٢١ی ئەم مانگەدا، نوسینگەی نەتەنیاهۆ ڕاگەێندراوێکی بڵاوکردەوە کە بنیامین نەتەنیاهۆ لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە سەرۆکی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە بەخۆشحاڵیەوە حوکمەتی نوێی پێکهێناوە و ئەم ڕاگەێندراوەش لەکاتی تەواوبوونی وادەکەی ئیسحاق هێرزۆگ کە بە بنیامین نەتەنیاهۆی دابوو بۆ پێکهێنانی حوکمەت.

حوکمەتی نوێی ئیسرائیل بە هاوبەشی لایەنە هاوپەیمانەکانی بنیامین نەتەنیاهۆ کە ئۆرسۆدۆکسەکان وپارتی ڕاستڕەوی ئیسرائیلە پێکدێت، بەڵام تاوەکوو ئیێستاش لەناو مشتومڕێکی زۆردان لەسەر دابەشکردنی دەسەڵاتەکان. پێکهاتەی حوکمەتەکەی نەتەنیاهوو، ئیتامار بن گڤیری وەک وەزیری ئاسایش دەستنیشانکردووە، کەپێشتر جارێک بە تۆمەتی ڕەگەزپەرستی وپاڵپشتی کردنی گروپێکی تیرۆریستی تۆمەتبارکرابوو، هەروەها کابینەکە هەوڵدەدات بەپێی یاسایەک یەکێک لە سیاستەمەدارە دێرینەکانی ئیسرائیل کە ئاریە دێریە وەک وەزیری حوکمەت دەستنیشان بکات کە پێشتر لە دۆسیەیەکدا بەهۆی تۆمەتی بەرتیل وەرگرتنەوە سزای زیندانی بەسەردا سەپابوو.

لەگەڵ ئەوەشدا هەریەک لە پارتە ئۆرسۆدۆکسەکان وپارتی ڕاستڕۆ لە ئیسرائیل داوای فراوانکردنی دەسەڵاتەکانیان کردووە، هەربۆیە مشتومڕێکی زۆر لەسەر دابەشکردنی دەسەڵاتەکان هەیە وبەوهۆیە تەواوی پێکهاتەی حوکمەتەکە بەتەواوی ئاشکرا نەکراوە. هەرچەندە سویندخورادنی کابینە نوێەکە کە بەسەرکردایەتی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئیسرائیل پێکهاتووە دواخراوە وهیشتا کاتەکەی دیار نیە، بەڵام نوسینگەی نەتەنیاهوو ڕایگەیاندووە کە بەزووترین کات سوێندخواردنی ئەندامانی کابینەکە ودابەشکردنی دەسەڵاتەکان ڕادەگەێنێت، کە پێشبینی دەکرێت بەهۆی جەژنی هانیکای جولەکەکانەوە دوابخرێت .

بنیامین نەتەنیاهوو کە سەرکردایەتی پارتی لیکود دەکات، یەکەم سەرۆکوەزیرانە کە ئەو ماوە زۆرە لەپۆستی سەرۆک وەزیراندا بووبێت، جارێک لە ساڵی ١٩٩٦-١٩٩ و جارێکیش لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠٢١ دا سەرۆک وەیران بوو، ئێستاش دووبارە وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل لەلایەن ئیسحاق هێرزۆگ ئەرکی پێکهێنانی حوکمەتی نوێی لەدوای هەلبژاردنەکانی یەکی تشرینی دووەم پێسپێردراوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل، لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ کە ئەنجامدرا، تێیدا پارتەکەی بنیامین نەتەنیاهوو %٢٤ دەنگەکانی بەدەستهێنا و بووە براوەی هەڵبژاردنەکان، لە ئەنجامدا بەهاوکاری پارتی ئۆرسۆدۆکس وپارتی ئەوپەڕی ڕاستڕەو ٦٤ کورسیان لە کێنست پیکهێنا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار