باوکێک دوای چل رۆژ بە مەرگی رۆڵەکەی دەزانێت

مەیسەم پیر فەلەک و کیانی کوڕی

2 ساڵ لەمەوپێش



مەیسەم پیر فەلەک باوکی کیان دوای 40 رۆژ لە مەرگی کوڕەکەی ئاگادار دەکرێتەوە کە لە ناڕەزایەتییەکانی شاری مالێ میر (ئیزە) کوژرا.

کیان پیرفەلەک منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان بو کە لە ناڕەزایەتییەکانی (16/11/2022) شاری مالێ میر لە پارێزگای خوزستان لەگەڵ باوکی پێکران و ئەو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و باوکیشی بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لەژێر چاودێریی پزیشکیدابو و داواجار رۆژی هەینی ئەو باوکە دەزانێت کە رۆڵەکەی گیانی لەدەست داوە.

کیان پیرفەلەک بەهۆی بڵاوبونەوەی و دروستکردنی چەند تۆمارێکی ڤیدیۆیی پێش مەرگی بوەتە یەکێک لە کاراکتەرە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتییەکان و لە زاری ئەوەوە تەنانەت مامۆستایانی خوێندگاکان، وانەکانیان بە ناوی (خودای پەلکەزێڕینە) دەست پێدەکەن کە کیان زۆربەی تۆمارە ڤیدیۆییەکانی بەوە دەست پێدەکرت.

پێشتریش لە شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان باوکێک بە ناوی مەحمود تەیموری دوای یەک مانگ بە مەرگی مەسعودی کوڕی دەزانێت لە کاتێکدا هەردوکیان پێکەوە لە یەک رۆژدا و لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان برینداربون و خۆی گوزاریەوە بۆ نەخۆشخانە و کوڕەکەی لە گۆڕستانی جوانڕۆ بەخاک سپێردرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار