سەرۆکی پزیشکانی تورکیا بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی پارتی کرێکارانی پەکەکە دادگایی دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش

هاوڵاتی

سەرۆکی یەکێتی پزیسکانی تورکیا، بەهۆی ئەوەی داوای لێکۆڵینەوەی لە تەرمی گەریلاکانی پەکەکە کرد بەوەی کە گومان هەبوو بە هۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی گیانیان لەدەست دا بێت، حوکمەتی تورکیا تۆمەتباری کرد بە بانگەشەی تیرۆر و بەوهۆیەوە دادگای دەکات.

شەبنەم کۆرۆر فنجانچی، سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا وشارەزای پزیشکی دادوەری لە  ٢٦ مانگی تشرینی یەکەم دەستگیرکرا، بەهۆی ئەوەی دوای بڵاوبونەوەی راپۆرتەکانی میدیاکانی پەکەکە کە باسیان لە گیان لەدەستدانی  گەریلاکانی پەکەکە کرد لە چیاکانی کوردستان  بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەلایەن تورکیا، داوای لێکۆڵینەوەی لە تەرمی گەریلاکان کرد، لە ئێستاشدا سەرۆکی دادگا بڕیاری داوە بە زیندانیکردنی فناجنچی تاوەکوو دادگای داهاتوو.

بەڵام دوا بەدوای داواکانی شەبنەم فنجانچی وبڵاوبونەوەی ڕاپۆرتی میدیاکانی پەکەکە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای دژ بە گەریلاکانی پارتی کرێکاران، ڕاستەوخۆ حوکمەتی تورکیا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و شەبنەم فنجانچی بە تۆمەتی بانگەشەی تیرۆر تۆمەتبارکرد و دەستگیرکرا.

هاوکات بەهۆی دەستگیرکردن و تۆمەتبارکردنی سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا، لە تورکیا ناڕەزایی و خۆپیشداندان درووست بوو، کە تێیدا ٣ خۆپیشاندەر دەستگیرکران.

سەرەڕای دەستگیرکردنی، شەبنەم فنجانچی سورە لەسەر داواکەی لەمەڕ لێکۆڵینەوەکان لە تەرمی ١٧ گەریلا، هەربۆیە دووبارە دوای دادگاییکردنی  لەناو هۆڵی دادگای ئیستەنوبڵ داوای کرد لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر ئەو بابەتە بکرێت، جەختیشی کردەوە کە سورە لەسەر داکۆکی کردن لە ئازادی ڕادەربڕین و دەستکەوتنی زانیاری درووست.

لەبارەی دەستگیکردن ودادگایی کردنی شەبنەم کۆرۆر فنجانچی، فرانک ئولڕیچ مۆنتگۆمێری ئەڵمانی و سەرۆکی دەستەی پزیشکی جیهانی لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەجیاتی دەستگیرکردن پێویستە دەستخۆشی لە کارەکانی ئەو پزیشکە بکرێت.

هەروەها ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ وچەند ڕێکخراوێکی دیکە، داوای ئازادکردنی شەبنەم فناجنچیان کرد و داکۆکیان لە مافەکانی کرد.

شەبنەم فنجانچی کە تەمەنی ٦٣ ساڵە و هەمیشە بە ڕەخنەکانی دژی دەسەڵاتی ئەردۆگان ناسراوە، لەگەڵ ئەوەشدا داکۆیکارێکی سەختی مافی مرۆڤە لە تورکیا.

شەبنەم فنجانچی لە میانەی دادگایەکەیدا وتی "ئەمە هەلێکی گرنگ و زێڕینە بۆمن بۆ داکۆکیکاری لە مافەکانی مرۆڤ، وا بیرمەکەنەوە کە دادگایی کردن کارێکی سەخت بێت بۆمن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار