لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق لافاو دروست بوو زیانی گیانی لێکەوتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بارانی بەخوڕ بەغدا و چەندین پارێزگای دیکەی عێراقی گرتووەتەوە. ئاوێکی زۆر لە شەقامەکان کۆبووەتەوە و ئەمیندارییەتی بەغداش دۆخی نائاسایی راگەیاندووە.
شەوی ڕابردوو، شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ عێراقی گرتەوە و بەوهۆیەوە له‌زۆربه‌ی پارێزگاكان به‌تایبه‌ت له(به‌غدا، به‌سره، نه‌جه‌ف، كه‌ربه‌لا و زیقار) و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر لافاو دروستبون و زیانی گیانی و مادیشی به‌دوای خۆیدا هێنا.
میدیا عێراقیه‌كان بڵاویان كردەوە، له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق لافاو دروستبوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و چواری تریش برینداربون و له به‌شێك له‌پارێزگاكانیش ته‌زوی كاره‌با بچڕاوه و ئاو چووەته ناو خانوی نیشته‌جێبون و بازاڕ و شوێنه گشتی و بازرگانیه‌كان.
لە گەڕەکی 7ی نیسانی قەزای شەترە لە باکووری پارێزگای زیقار، خانوویێک رووخا و کەسێکی تەمەن 30 ساڵ گیانی لەدەستدا کە سەرباز بووە لە سوپای عێراق. لە ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقاریش ئاو چووە نێو نەخۆشخانەی منداڵانی محەممەد موسەوی.
هەروەها لە قەزای سادق لە پارێزگای بەسرە بەهۆی رووخانی خانووەوە منداڵێکی تەمەن 7 ساڵان گیانی لەدەستدا و 4 ئەندامی دیکەی ئەو خێزانە بە سەختی برینداربوون.
هەر بەهۆی بارانەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ شەممەی وەرزی کۆتایی قوتابییانی خوێندنی باڵای دواخست. هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی بابل بڵاویکردەوە، بەهۆی بارانباراینەوە ئەمڕۆ شەممە لە تەواوی قوتابخانەکانی پارێزگای بابل کراوەتە پشوو.
کازم سەلمان بورهان، بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی عێراق ڕایگەیاند، بەفەرمانی وەزیری ناوخۆی عێراق تەواوی تیمەکانی بەرگری شارستانی خراونەتە حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه بۆ پاککرنەوەی مەنهۆڵ و ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ و به‌هاناوه‌چونی هاوڵاتیان.