نێرگز محەمەدی، ژنە چالاکوانی  ئێران وردەکاری ئەشکەنجەدانی ژنان لە زیندان ئاشکرا دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نێرگز محەمەدی کە پێشەنگی چالاکوانانی مافی مرۆڤە لە نامەیەکدا کە لە زیندانی ئیڤین نوسیویەتی ودەست بی بی سی کەوتووە، باس لەوە دەکات کە پۆلیس بە چەندەها شێوە ئەشکەنجەی زیندانیەکان دەدات ودەستدرێژی سێسی دەکاتە سەر ژنان.

نێرگز محەمەدی کە ئیستا لە زینداندایە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پروپاگەندە، لە نامەیەکدا باس لەوە دەکات، دوای ئەوەی دەستگیرکراوەکانی ئەم دواییانەی خۆپیشداندانەکان گواسترانەوە بۆ بەشی ژنانی ئیڤین توانی لە نزیکەوە شایەتحاڵی ئەشکەنجەی ژنان بێت کە چۆن دەستدرێژی سێکسی وئەشکەنجەی جەستەی دراون.

نێرگز بەم جۆرە باسی لە ئەشکەنجەی یەکێک لەو ژنانە کردووە، دوای ئەوەی پۆلیس ژنێکیان دەستگیرکردووە لە ناو خۆپیشاندانەکان بە ماتۆڕسکیل گواستویانەوەتەوە زیندان دوو پۆلیس دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر ژنەکە، هەروەها یەکێکی تر لەو ژنانەی کە چاوم پێکەوت چالاکوانێکی دیاری ئێران بوو کە دەستیان کەلەپچە کردبوو و شوێنەواری چەقۆ و لێدان بە جەستەیەوە دیاربوو، هاوکات دەستدرێژی کرابۆیە سەر.

 

نێرگز محمەدی، لەبارەی پێشێلکاری وسەرکوتکاریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ سەرخۆپیشاندەران وتی، هەرچەندە باسکردن و ئاشکراکردنی ئەم ئەشکەنجانە ڕەنگە خێزانی دەستگیرکراوەکان بترسێنێت، بەڵام گرنگە باس بکرێت تاوەکوو بەهەموو جۆرێک هەوڵی رێگریکردنی بدرێت.

 

نێرگز محەمەدی، جێگری سەرۆکی ناوەندی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤی شیرین عیبادی خاوەن خەڵاتی نۆبڵە، کە  لە ساڵی ٢٠١١ەوە چەندین جارسزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە و لە ئێستاشدا بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە" لە زینداندایە، هەروەها ناوی لە لیستی ١٠٠ ژنە ئیلهام بەخش وکاریگەری جیهاندا بوو کە لە لایەن بی  بی سیەوە بڵاوکرایەوە.

نێرگز لە نامەکەیدا ڕایگەیاند " ئێمە پاشەکشە ناکەین"

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار