دوایین راپرسی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا: ئۆپۆزسیۆن سەردەکەوێت

2 ساڵ لەمەوپێش



کۆمپانیایەکی دیکە راپرسیەکەی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاشکرا کرد و بەگوێرەی راپرسیەکە، دەنگەکانی ئۆپۆزسیۆن لەپێش دەنگەکانی دەسەڵاتەوەن.

کۆمپانیای (ئۆ ئاڕ جی) تایبەت بە راپرسی و لێکۆلینەوەکان کە کۆمپانیایەکی دیارە لە تورکیا، راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامدا کە لە ١٩ -٢٢ی کانونی یەکەم ئامادەی کردووە و لە ٤٢ پارێزگای تورکیا، چوار هەزار و ٢٢٠ کەس بەشداریان تێیدا کردووە.

لە راپرسیەکەدا، پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە ئەگەر ئەم یەکشەممەیە هەڵبژاردن بێت، دەنگ بە کام هاوپەیمانی دەدەیت، ئەنجامەکەی بەم شێوەیەیە بووە؛

هاوپەیمانی کۆمار (پارتی داد و گەشەپێدان و پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرست) ٣٨.٣٪

هاوپەیمانی گەل (پارتی گەلی کۆماری، پارتی باش، سەعادەت، دەڤا، دوارۆژ و پارتی دیموکرات) ٤١.٧٪

لەلایەکی دیکەوە پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە دەنگ بە کام لایەن دەدەن، ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە.

ئاکەپە ٣١.٢٪

جەهەپە ٢٤.٢٪

پارتی باش ١٧.٥٪

هەدەپە ٧.٥٪

مەهەپە ٧.١٪

لە ماوەی دوو مانگی رابردوو، بە دەیان راپرسی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە ئەنجامدراون، تاوەکو ئێستا هیچ راپرسیەک باسی سەرکەوتنی هاوپەیمانی کۆماریان نەکردووە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات.

بڕیارە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا بەڕێوەبچن. ئەوەش لەکاتێدایە کە تورکیا رووبەرووی قەیرانێکی گەورەی ئابوری بووەتەوە و بەگوێرەی دەسەڵات هەڵاوسان نزیکەی ٨٥٪ و بەگوێرەی ئۆپۆزسیۆنیش ١٧٠٪ بەرز بووەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار