ئوردن لە سنوری نیوان عێراق- ئوردن دەستی بەسەر ٦ ملیۆن حەبی" کاپتاگۆن"  گرت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرمانگەی گومرگی ئوردن ڕایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر دوو بارهەڵگری گەورەدا کە یەک تۆن  ئەمفیتامینی تیدابووە بەشێوەی هەویری خورما، کە کۆی گشتی نزیکەی ٦ ملیۆن حەبی کاپتاگۆن بووە لە ناو ساردکەرەوەی دوو بارهەڵگرەکەدا دۆزاروەتەوە لە سنوری نیوان ئوردن-عێراق.

فەرمانگەی  گومرگی ئوردن ئاماژەی بەوەشدا، ئەوە  یەکێک بووە  لە گەورەترین باری ماددە هۆشبەرەکان تاوەکوو ئێستا دەستی بەسەردا گیرابێت.

حەبی کاپتاگۆن بەڕێژەیەکی زۆر لە سوریا بەرهەم دەهێنرێت، بازرگانان لە سەروبەندی ململانێکاندا دەیان فرۆشت بە سەربازەکان بەتایبەتی لەگەڵ خواردنەوە کافاینەکان.

بەهۆی پەرەسەندی هەژاری وزیادبوونی ململانێکان لە سوریا، زۆربەی سوریەکان دەستیانداوەتە بازرگانی کردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان،بەجۆرێک بازرگانیکردنی ماددە هۆشبەرەکان ڕێژەکانیان زۆر زیاترە لە هاوردەکردنە ئاساییەکان.

هەرچەندە حوکمەتی سوریا ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە وڵاتەکەی بەوجۆرە بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان بکات، بەڵام هەموو ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە  زۆربەی کەسایەتیە سەربازی و بازرگانەکانی سوریا بەشذارن لە بەرهەمهێنان و بازرگانی کردن بە کاپتاگۆنەوە.

کاپتاگۆن، ئەمفیتامینیکە کە کاریگەریەکی گەورەی هەیە لەسەر ناوەندە کۆئەندامی دەمارو وا لەکەسەکە دەکات بەوریایی بمێنێتەوە ونەخەوێت.

کاپتاگۆن لە سوریاوە بە قاچاخ دەبرێتە وڵاتانئ ئوردن، عێراق، سوعودیە ووڵاتانی کەنداو، کە ئەم وڵاتانە بازاری سەرەکی کاپتاگۆنن.

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار