راپرسیەک: بێ هەدەپە شکستی ئاکەپە سەختە

2 ساڵ لەمەوپێش



بەگوێرەی راپرسیەکی کۆمپانیای لێکۆلینەوەی ماک، ئەگەر شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە یەکگرتوویی بمێننەوە و هەدەپەش پشتگیریان بکات، دەتوانن شکست بە دەسەڵات بهێنن لە هەڵبژاردنەکاندا.

محەمەد عەلی کولات سەرۆکی کۆمپانیای لێکۆلینەوەی ماک، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئەنجامی راپرسی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ساڵی ٢٠٢٣ی تورکیا.

عەلی کولات دەڵێت، بەگوێرەی ئەنجامەکان ئەگەر تاوەکو هەڵبژاردنەکان، درز لەنێوان شەش لایەنەکەی ئۆپۆزسیۆن دروست نەبێت کە هاوپەیمانی گەلیان پێکهێناوە و پشتگیری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەدەست بهێنن، دەتوانن ٥٦-٥٧٪ی دەنگەکان بەدەست بهێنن و رێژەی دەنگەکانی هاوپەیمانی کۆماری دەسەڵاتیش کە ئەردۆغان کاندیدکراوە، ٤٣-٤٤٪ دەبێت و بەم شێوەیە کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا سەردەکەوێت.

بریارە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێن. بەگوێرەی زۆربەی راپرسیەکان دەنگی هەدەپە لەنێوان ٩.٠ -١١٪ یاری دەکات. بەم پێیەش هەدەپە رۆڵی کلیل لەنێوان هاوپەیمانی کۆمار و هاوپەیمانی گەلدا دەگێڕێت.

لە ئێستادا هەدەپە لەنێو هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدا جێی خۆی گرتووە و پشتگیری خۆی بۆ هیچ لایەنێکی دیکە دیاری نەکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار