٦٥ پەرلەمانتاری عێراق داوای كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەكەن سەبارەت بە بەرزبونەوەی بەهای دۆلار
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەك پەرلەمانتار داوای ئەنجامدانی كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق دەكەن، تایبەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار وهەروەها، داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو دەكەن، بەرامبەر بانكی ناوەند.
بەپێی نوسراوێك، بەشێك لەپەرلەمانتارانی عێراق كەژمارەیان ٦٥ پەرلەمانتارە واژۆیان كۆكردوەتەوە و ئاراستەی سەرۆكاییەتی پەرلەمانیان كردوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی تایبەت لەسەر بەرز بونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر دیناری عێراق وداوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو دەكەن بەرامبەر بانكی ناوەندن، هەروەها دەشڵێن بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دەبێت.
بابهتی پهیوهندیدار