بەریتانیا ئامادەکاریی دەکات بۆ سزادانی سوپای پاسداران

بەریتانیا داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات بە زوترین کات خاکی ئێران جێبهێڵن

خۆپیشاندان لە لەندەن دژی دەسەڵاتی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا داوای لەو هاوڵاتییانەی وڵاتەکی کرد کە لە ناو ئێرانن، دەستبەجێ ئەو وڵاتە لە رێگەیەکی پارێزراوەوە جێبهێڵن و جەختیشی لە سەپاندنی سزا دژی سوپای پاسداران کردەوە.

ئالیشا کرن، سەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا رایگەیاند؛ دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە لایەن ئێرانەوە هاوشێوەی بەدیلگرتن و وەک بارمتەبەکارهێنانیانە، بۆیە لەندەن بە قوڵی لەو کارەی کۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانە و وەڵامی گونجاو و توندی دەبێت.

ئەو داوای لە هاوڵاتییانی بەریتانی-ئێرانی و هاوڵاتییانی وڵاتانی رۆژئاوا کرد بە زوترین کات ئێران جێبهێڵن چونکە ئەگەر لەو وڵاتە بمێننەوە دەبێت دڵنیابن کە دەستگیر دەکرێن و لە لایەن تارانەوە هاوشێوەی یاریی شەترەنج مامەڵەیان پێوە دەکرێت.

ئەو بەرپرسەی بەریتانیا لە زاری سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوە کردوە کە بەمزوانە لەندەن سەرجەم ئەندامان و دامەزراوەی سوپای پاسدارانی ئێران سزا دەدات.

لێدوانی ئالیشا کرن لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لقێکی سوپای پاسداران دەستگیرکردنی حەوت هاوڵاتیی بەریتانی-ئێرانی لە ئێران راگەیاند و وەزارەتی دەرەوە لە رێگەی وتەبێژەکەیەوە هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار