ئێران دەستگیرکردنی حەوت هاوڵاتیی بەریتانیای راگەیاند

بەریتانیا 350 سزای بەسەر بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند حەوت هاوڵاتیی بەریتانیای بە تۆمەتی بەشدرایی لە خۆپیشاندانەکان دەستگیر کردوە و لەندەن-یش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە راستیی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە.

لقی (ساروڵڵا)ی سوپای پاسداران لە پارێزگای کرمان لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد؛ لە ناڕەزایەتییەکانی ماوەی رابردو لە ئێران ژمارەیەک هاوڵاتیی وڵاتەکەی دەستگیرکردوە کە هەڵگری رەگەزنامەی بەریتانین.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی هەواڵەکە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاندوە؛ سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ ئاشکراکردنی راستیی روداوەکە.

پێشتریش هێزە ئەمنییەکانی ئێران رایانگەیاندبو؛ لە خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە زیاتر لە 40 کەسیان دەستگیرکردوە کە هاوڵاتیی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا بون و ژمارەیەکیشیان تەنها هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتانەبون.

ئێران تا ئێستا چەند جارێک بە دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی بیانی ئەوانی وەک بارمتە دەستبەسەر و زیندانیی کردوە  و لە هەندێک حاڵەتیشدا بۆ ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی لە ئەوروپا و ئەمریکا  ئەو هاوڵاتییە بیانیانەی ئازاد کردوە.

بەریتانیالە سەرەتای ناڕەزایەتییەکانەوە بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژیی و سەرکوت لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە زیاتر لە 350 سزای بەسەر بەرپرسان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاندوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار