سبەینێ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی هەولێر دەکات
2 كاتژمێر لەمەوپێش
جان نۆوێڵ بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سبەی پێنجشەممە سەردانی هەولێر دەکات و چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگی دەبێت.
سەرەتا دەچێتە بەغدا دواتر سەردانى هەولێر دەکات، بڕیارە لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان کۆ ببێتەوە.
لە سەردانەکەیدا چاویشی بە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەکەوێت.
مەبەستی سەرەکیی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەنزیکەوە ئاگاداربوونە لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان.
سەرچاوە ئاڤا
بابهتی پهیوهندیدار
