فەڕەنسا: ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە بەرژەوەندییەکانی فەڕەنسا دەپارێزێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



جان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا،  جەختی لەسەر گرنگییە ستراتیژییەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کردەوە. بارۆ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە گەرەنتییە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی "حەدەس"ـی سعوودی،  ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و "هەسەدە" زۆر گرنگە بۆ پاراستنی زیندانییانی داعش و ڕێگری لەهەر هەوڵێکی ڕاکردن کە ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا دەکات.

جان نۆوێل بارۆ، دەشڵێت: "ئەم ڕێککەوتنە ڕاستەوخۆ خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی فەڕەنسا دەکات. لە ڕوانگەی پاریسەوە، هەر ناسەقامگیرییەک لەو ناوچانەدا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسایشی ئەوروپا و فەڕەنسا دەبێت، بەتایبەت لە دۆسیەی چەکدارە بیانییەکان و مەترسییەکانی تیرۆری نێودەوڵەتی."

بەگوتەی بارۆ، پێویستە بڕگەکانی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و "هەسەدە" بە شێوەیەکی کارا جێبەجێ بکرێن، بەڵکو دەبێت هەماهەنگییە مەیدانییەکان بە وردی ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی هیچ بۆشاییەکی ئەمنی دروست نەبێت.

بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سەردانی ناوچەکە بکات، ئامانجی سەردانەکەشی بریتییە لە دڵنیابوونەوە لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و چاودێریکردنی پابەندبوونی لایەنەکان بەو بەڵێنانەی کە داویانە، ئەمەش نیشاندەری بایەخی باڵای فەڕەنسایە بۆ ئەم دۆسیەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار