مارک ساڤایا: لە ئەرکەکەم بەردەوامم
7 كاتژمێر لەمەوپێش
مارک ساڤایا وەڵامی راپۆرتەکەی رۆیتەرزی دایەوە و دەڵێت، لە ئەرکەکەم وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق بەردەوامم.
ساڤایا دەشڵێت، دوێنێ شەممە سەرۆک ترەمپ پێداچوونەوەی بە ئەگەری وەرگرتنی پۆستەکە و پێدانی بە تۆم باراک کردووە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.
مارک ساڤایا لە (X) دەنگۆکانى رەتکردەوە:
• وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق بەردەوامم لە جێبەجێکردنی تەواوی ئەرکەکانم
• بە توندی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەمەوە لەسەر پۆستەکەم بڵاوبوونەتەوە
• وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق، بەردەوامم لە جێبەجێکردنی تەواوی ئەرکەکانم
• دوێنێ، دۆناڵد ترەمپ دەستی کرد بە تاوتوێکردنی ئەگەری راسپاردنی 'تۆم باراک' بە دۆسییەی عێراق
• باراک خاوەنی ئەزموونێکی فراوانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شارەزاییەکی قووڵی لەسەر ناوچەکە هەیە
• لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە
• ئەرکەکە بە سەرپەرشتی من بەردەوام بێت یان باراک، ئامانجەکە نەگۆڕە، رووبەڕووبوونەوەی ئەو میلیشیایانەی ئێران پشتیوانییان دەکات لە عێراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی سیستماتیك و پشتیوانیکردنی گەلی عێراق بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر، خاوەن سەروەری و گەشەسەندوو
