لینزی گراهام، سیناتۆری کۆماری: پرۆژەیاسای پاراستنی کوردمان پێشکەشی کۆنگرێس کرد

14 كاتژمێر لەمەوپێش



بەگوێرەی پرۆژە یاساکە، لە ئەگەری پەسەنکردن سزای دارایی و سەربازی دەخرێتەوە سەر حکومەتی سوریا.

یاسای رزگارکردنی کورد:

🔻سزا بەسەر بەرپرسانی حكومەتی سوریاو هەر تاكێكی بیانیدا دەسەپێنێت مامەڵەی دارایی و سەربازی لەگەڵ حكومەتی سوریا بكات

" دەستەی تەحریری شام دەخاتەوە ریزبەندی گروپە تیرۆرستیەكان"

🔻كۆنگرێس پابەند دەكات پێداچونەوە بە لابردنی سوریا لە ریزبەندی وڵاتە تیرۆرستیەكان بكات

🔻دەسەڵاتی هەڵپەساردنی سزاكان دەدرێتە سەرۆك كۆمار دوای پەسەندكردنی لە كۆنگرێس بەوەی دیمەشق هێرشی بۆ سەر هەسەدە راگرتووە

درەو:

یاسای رزگارکردنی کورد، كە لەلایەن سیناتۆر لیندسی گراهام و ریچار بلومینتاڵەوە ئەمڕۆر پێشكەش بە كۆنگرێسی ئەمریكا كراوە:

🔹سزا بەسەر بەرپرسانی حکومەتی سوریا و دامەزراوە داراییەکان و هەر تاکێکی بیانی دەسەپێنرێت کە هەر مامەڵەیەک ئەنجام بدات بە پشتیوانی سەربازی و دارایشەوە لەگەڵ حکومەتی سوریا.

🔹یاساکە ستایشی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرکردایەتی کورد دەکات بۆ بەشداریکردنیان لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا بۆ شکستپێهێنانی داعش.

🔹ئەم یاسایە دەستەی تەحریری شام (HTS) وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناوزەد دەکاتەوە.

🔹یاساکە لە کۆنگرێس پابەنددەکات بە پێداچوونەوە بە بڕیاری لابردنی سوریا لە لیستی وڵاتانی پاڵشتیكەری تیرۆر.

🔹ئەم یاسایە دەسەڵاتی هەڵپەساردنی سزاکان دەداتە سەرۆک کۆمار دوای ئەوەی لە کۆنگرێس پەسەند دەكرێت بەوەی حکومەتی سوریا هەموو هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانەکانی ڕادەگرێت.

🔹یاساکە میکانیزمێکی سناپباک لەخۆدەگرێت کە پێویستە سەرۆک کۆمار دەستبەجێ سەرجەم سزاکان بسەپێنێتەوە ئەگەر حکومەتی سوریا هەموو هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات یان هاوپەیمانەکانی دەستپێبکاتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار