پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆککۆماری سووریا لە مۆسکۆ جەخت لە گێڕانەوەی سەروەریی خاکی سووریا و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا گەیشتە مۆسکۆ و لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆبووەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ڕووسیا پیرۆزبایی خێرابوونی پڕۆسەی یەکخستنەوەی سووریای کرد و جەختی کردەوە مۆسکۆ هەمیشە پشتیوانی گێڕانەوەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە بووە و دەمێنێتەوە.
ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا لە كۆشكی كرملین چاوی بە ڤلادیمیر پۆتین-ی سەرۆكی روسیا كەوت. پۆتین راگەیاند:
🔹روسیا چاودێری هەوڵەكانی ئەحمەد شەرع دەكات بۆ گەڕاندنەوەی یەكپارچەیی خاكی سوریا.
🔹پەیوەندییەكانی روسیاو سوریا بەهۆی هەوڵەكانی ئەحمەد شەرعەوە گەشەی كردووە.
🔹جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی یەكێتیی سوریاو سەلامەتی خاكەكەی دەكەین، پشتیوانی هەوڵەكانی ئەحمەد شەرع دەكەین بەم ئاڕاستەیەدا.
🔹گەڕانەوەی خۆرهەڵاتی فورات بۆ باوەشی دیمەشق هەنگاوێكی گرنگ بوو.
لەبەرامبەردا ئەحمەد شەرع وتی:
🔸دڵخۆشم بەم سەردانەم بۆ مۆسكۆ، زۆر بابەتی هاوبەش لەنێوانماندا هەیە.
🔸سوریا لە ساڵی رابردوودا زۆر بەربەستی بڕی، دواینیان یەكخستنی خاكەكەی بوو.
🔸روسیا پشتیوانی یەكێتیی و سەقامگیری خاكی سوریا دەكات و، رۆڵی مێژوویی هەیە لە سەقامگیری ناوچەكە بەگشتی، هیوادارین ئەم هەوڵە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە باشترین حاڵەتی پەرەپێدان و گەشەكردندا بێت.
