ترەمپ هەڕەشە لە عێراق دەکات
9 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، پۆستێکی لە هەژماری خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بیستوومە وڵاتێکی مەزنی وەک عێراق، رەنگە بڕیاری زۆر هەڵە بدات بە دووبارە دانانەوەی نوری مالیکی وەک سەرۆکوەیزران.
کۆتاجار، کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو وڵاتەکە لەنێو هەژاری و ئاژاوەدا بوو، نابێت رێگە بدرێت جارێکی دیکە ئەمە رووبداتەوە لەبەر سیاسەت و بیرکردنەوە شێتانەتەکانی.
ئەگەر رووبدات، ئەمریکا چی دیکە هاوکاریی عێراق ناکات، ئەگەر ئێمەش هاوکاری نەکەین، چانسی سەرکەوتنی سفر دەبێت.
تەواوى پەیامەکە..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، دەبیستم دەوڵەتی عێراقى مەزن بژارەدیەكی زۆر خراپی هەبێت بە سەرلەنوێ دانانەوەی نوری مالیکی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ترەمپ لە سەكۆی "تروس سۆشیال" نوسیویەتی: دوایین جار کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵات دابەزییە ناو هەژاری و ئاژاوەیەکی تەواو، نابێت رێگە بدرێت ئەوە دووبارە ببێتەوە، ئەگەر هه ڵبژێردرێتەوە، ئه مریکا چیتر هاوکاری عێراق ناکات بەهۆی سیاسه ت و ئایدۆلۆژیای شێتانەكەی.
ئەگەر ئێمەش لەوێ نەبین بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانی، عێراق هیچ دەرفەتێكی نابێت بۆ سەركەوتن و گەشەسەندن و ئازادی، عێراق جارێكی تر مەزن بكەنەوە.
