ئەمریکا: داعشە دەستگیرکراوەکان بەشێوەیەکی کاتی لە عێراق دەمێننەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری جەنگی ئەمریکا ستایشی عێراق لە پرسی پاراستنی دەستگیرکراوانی داعش و بەڕێوەبردنی ئەو دۆسیە ئەمنییە هەستیارەدا دەکات.

پیت هێگسێت لە پەیامێکیدا لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی(ئێکس) ئاماژەی بەوە کردووە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ستایشی هەوڵەکانی عێراق دەکات لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش ئەویش لە ڕێگەی پاسەوانیکردنی دەستگیرکراوانی داعش لە زیندانەکاندا.

هێگسێت جەختی لەوە کردەوە، عێراق ئەرکی سەرشانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ دەکات،هاوکات ئەوەشی ڕوونکردەوە کە بوونی تیرۆریستەکانی عێراقی نین لەناو خاکی عێراقدا، کاتی دەبێت و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چاوەڕوانە وڵاتانی جیهان هاووڵاتییە تیرۆریستەکانی خۆیان لەو بنکانە وەربگرنەوە و بیانگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووبووی دادگایان بکەنەوە.

ئەم لێدوانانەی پیت هێگسێت لە کاتێکدایە کە پرسی زیندانیانی بیانی لە ناوچەکەدا بووەتە ئالنگارییەکی گەورەی ئەمنی و سیاسی، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە لە ساڵی 2014ـەوە بۆ تێکشکاندنی داعش پێکهێنراوە، عێراق بە هاوبەشێکی دەبینێت لە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و ڕێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار