ترەمپ: 50 ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە ڤەنزوێلا دەستكەوتووە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەندێک لە دوژمنەکانمان لێرەن.
٠ دوای ساڵێک لە دەستبەکاربوونم، ئابووری ئەمریکا بە شێوەیەکی بەرچاوە زیادیکردووە و هیچ ساڵێکی ئەمریکا وەک ئەمساڵ گەشەی بەخۆیەوە نەبینییوە، وامانکرد وڵاتەکەمان دەوڵەمەند بێت و لەسەر ئاستی جیهان ببێتە وڵاتێکی گرنگ.
٠ ئەو خەرجیانەمان ڕاگرت کە جۆ بایدن بڕیاریدا بوو بکرێن و هیچ سوودێکیان نەبوو و کاری باشمان کردووە و توانیمان یەک تریلیۆن دۆلار بۆ ئەمریکا بگەڕێنینەوە، ئەگەر ئەو سیاسەتەی ئێمە گرتمانە بەر ئەوروپاش بیگرنەبەر وڵاتەکانتان گەشە دەکات، بەڵام وڵاتانی ئەوروپا بە ئاراستەیەکی باشدا ناڕۆن، سەرنج خستنە سەر وزەی پاک و کۆچبەری بە کۆمەڵ زیان بە ئەوروپا دەگەیەنن.
٠ لەسەرەتاوە دژایەتی سیاسەتەکانم دەکران، بەڵام ئێستا کە دەرئەنجامی کارەکانم دەرکەوتوون ئەو کەسانە پشتگیری هەنگاوەکانم دەکەن و نرخی پێداویستییەکانمان دابەزاند.
٠ ئەمریکا مەکینەی ئابووری جیهانە و توانیمان نرخی نەوت دابەزێنین.
٠ بۆیە هێرشمان کردە سەر ڤەنزوێلا بۆ ئەوە بوو کە لەگەڵمان دابنیشن و تەنیا لە یەک هەفتەدا 50 میلۆن بەرمیل نەوتمان لە ڤەنزوێلا دەستکەوتووە، کۆمپانیا گەورەکان ئامادەن لەو وڵاتە وەبەرهێنان بکەن.
٠ لە بواری ژیری دەستکرد بە رێژەیەکی زۆر لە پێش وڵاتانی جیهانەوەین و تەنانەت پێش چینەوەین و لە بواری وزەش لەو وڵاتە زیاتر گەشەمان کردووە.
٠ دەمانەوێت ئەوروپا گەورەترین سەرچاوەی وزە بێت بۆ جیهان.
٠ ڕێزم هەیە بۆ خەڵکی دانیمارک و گرینلاند و ناتۆ دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت و پارێزگاری لە خاکەکەی بکات و تائێستا نەیانتوانیوە بەرگری لە گرینلاند بکەن، ئێمە هێزمان ناردووە تا بیپارێزین و شەڕمان کردووە تاوەکو ئەو وڵاتە جوانە پارێزراو بێت، کارێکی هەڵەمان کرد کە دوای شەڕ گرینلاندمان گەڕاندەوە بۆ دانیمارک نەدەبوو وابکەین.
٠ دەمانەوێت سیستمێكی بەرگری لە گرینلاند دابنێین و شوێنێکی ستراتیژییە کە کەوتووەتە نێوان ئەمریکا، ڕووسیا و چین، کاری زۆر دەکەین بۆ ئەوەی ئەو ناوچەیە بپارێزین، چونکە شوێنێکی گرنگە بۆ ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا و ئەگەر ئەوە نەکەین ناتوانین بە پێی پێویست بەهێز بین.
٠ توانیومە هەشت جەنگ لە جیهاندا بوەستێنم و شایەنی چەندین خەڵاتی نۆبڵم، ڤلادیمێر پووتین پەیوەندی پێوەکردم و پێی وتم، چۆن توانیت شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بوەستێنیت.
٠ من هێزێکی باوەڕپێنەکراوم هەیە لە جیهاندا و ناتۆش هێزێکی لەو جۆرەی نییە. پارەیەکی زۆرم دا بە ناتۆ بۆ بەرگریکردن لە خۆیان، بەڵام داوای منیان لەسەر گرینلاند ڕەتکردەوە کە تەنیا ناوچەیەکی بەستووە.
٠ کەسانێکی زۆر لە ئۆکرانیا دەکوژرێن بەجۆرێک بە هەزاران کەس دەکوژرێن و هەوڵمانداوە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەکە کەمبکەینەوە و پێویستە ئەو شەڕە ڕابگرم کە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا هەیە، من هاوکاری هەموویان دەکەم.
دۆناڵد ترەمپ لە وتارێكدا لە داڤۆس:
🔹دوای 12 مانگ لە گەڕانەوەم بۆ كۆشكی سپی، رابونی ئابوری لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەبینین.
🔹تائێستا بەهۆی وەبەرهێنانەكانەوە نزیكەی 18 ترلیۆن دۆلارمان هێناوە.
🔹ویلایەتە یەكگرتووەكان بزوێنەری ئابوری جیهانەو لەگەڵ ئەودا وڵاتانی تر هەڵدەستنەوەو دادەبەزن.
🔹ئەوروپا بە ئاڕاستەیەكی دروستدا ناڕوات.
🔹هەفتەی رابردوو 50 ملیۆن بەرمیل نەوتمان بە تەنیا لە ڤەنزوێلا دەستكەوتووە.
🔹ستایشی هەموو ئەو هاوكارییە دەكەین كە ئیدارەی نوێ لە ڤەنزوێلا كردویەتی و بەمزوانە پارەیەكی زۆر كۆدەكەنەوە.
🔹تاڕادەیەكی زۆر چوینەتە ناو جیهانی وزەی ئەتۆمەوە.
🔹لە بواری ژیری دەستكرددا بە جیاوازییەكی زۆر رێبەرایەنی هەموو وڵاتانی جیهان دەكەین و لەم بوارەدا لە پێش چینەوەین.
🔹پشتبەستنی ئەوروپا بە وزەی با كێشەی گەورەی بۆ دروستكردووەو بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی كارەبا.
🔹دەمانەوێت ئەوروپا ببێت بە هاوپەیمانێكی بەهێز.
🔹هیچ هێزێك نییە لەناو ناتۆدا بتوانێت پارێزگاری لە (گرینلاند) بكات جگە لە ئەمریكا.
🔹هەموو دەوڵەتێك لەناو ناتۆ دەبێت بتوانێت بەرگری لە خۆی بكات.
🔹چەند گەمژە بوونین كە پێشتر (گرینلاند) گەڕاندەوە بۆ دانیمارك، سەرسامین بە ئاستی ئەو بێمنەتییەی كە روبەڕوومان دەبێتەوە.
