ترەمپ: مادام خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم نادەنێ منیش چیتر بیر لە ئاشتی ناکەمەوە
6 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، نامەیەکی بۆ جۆناس ستۆر، سەرۆکوەزیرانی نەروریج ناردووە و تێیدا دەڵێت، ♦ بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی وڵاتەکەت بڕیاری داوە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم نەداتێ کە زیاتر لە هەشت جەنگم راگرتووە، منیش چیتر هەست بەو بەرپرسیارییەتییە ناکەم تەنها بیر لە ئاشتی بکەمەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا بە سەرۆکوەزیرانی نەرویج دەڵێت، لەبەر ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان پێ نەداوە، چیدیکە هەست ناکات "ناچار بێت تەنیا بیر لە ئاشتی بکاتەوە." ناردنی نامەکە لە کاتێکدایە، ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و ئەورووپا لەسەر گرینلاند لە فراوانبووندایە.
تۆڕی هەواڵی PBSی ئەمریکی رۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، هەمان نامە لەلایەن کارمەندانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکاوە بۆ چەندین باڵیۆزی ئەورووپا لە واشنتن نێردراوە.
لە نامەکەدا هاتووە، "یۆناسی ئازیز، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی وڵاتەکەت بڕیاریدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم پێ نەبەخشێ لە بەرامبەر راگرتنی 8 جەنگ و زیاتر، چیدیکە هەست بەوە ناکەم ناچار بم تەنیا بیر لە ئاشتی بکەمەوە، هەرچەندە ئاشتی هەمیشە لە پێشینەدا دەبێت، بەڵام ئێستا دەتوانم بیر لەوە بکەمەوە چی بۆ ئەمریکا باش و گونجاوە."
♦ ئێستا ئیتر بیر لەوە دەکەمەوە چی باش و دروست بێت بۆ ئەمریکا بیکەم.
♦ دانیمارک ناتوانێت پارێزگاری لەو خاکە (گرینلاند) بکات لە دەستی روسیا و چین.
♦ بۆچی دانیمارک مافی خاوەندارییەتی گیرنلاندی هەیە؟ هیچ بەڵگەیەکی نوسراو لەنێوانیان نییە.
♦ لەو کاتەوەی دامەزراوە، من لە هەموو کەسێک زیاتر کارم بۆ ناتۆ کردووە، ئێستاش ناتۆ دەبێت کارێک بۆ ئەمریکا بکات.
♦ جیهان ئاسایشی نابێت هەتاوەکو بەتەواوی دەست بەسەر گرینلاندا دەگرین.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا، ترەمپ نووسیویەتی، "دانیمارک ناتوانێت ئەو خاکە [گرینلاند] لە رووسیا یان چین بپارێزێت و هەر لە بنەڕەتدا بۆچی ئەوان 'مافی خاوەندارێتی'یان هەبێت؟"
