برێت مەکگۆرک: کورد هاوبەشێکی متمانەپێکراوی ئەمریکایە
19 كاتژمێر لەمەوپێش
برێت مەکگۆرک، نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، لەسەر ڕۆژئاواى کوردستان هاتە دەنگ و بە بەرپرسانى واشنتن دەڵێت کورد لە عێراق و سووریا هاوبەشێکی جێگیرن.
برێت مەکگۆرک لە تۆڕى ئێکسى خۆیەوە ڕایگەیاند، دۆخی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێگەی نیگەرانییە، دەشڵێت، کورد لە عێراق و سووریا هاوبەشێکی جێگیرن و بەهۆی ئەوانەوە جیهان زیاتر پارێزراوە.
مەکگۆرک، دۆخی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاى بە جێگەی نیگەرانی ناوبردووە و دەڵێت "پێویستە ئاگربەست بەردەوام بێت".
مەکگۆرک، کە لە لە 2015 بۆ 2018 نوێنەرى سەرۆکى ئەمریکا بوو لە هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى لە دژى داعش، دەڵێت "هەر داڕووخانێکی ئەمنی بە تایبەت لە بنکەکانی دەستبەسەرکردنی داعش، لێکەوتەی خراپی نێودەوڵەتی دەبێت".
برێت ماکگۆرک دەشڵێت، کورد لە عێراق و سووریا هاوبەشێکی جێگیرن، پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، ئەمڕۆ جیهان زیاتر بەهۆی ئەوانەوە پارێزراوە.
