ئیسرائیل روفاتی دواین كوژراوی له غه‌ززه وه‌رده‌گرێته‌وه
دوێنێ
سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، روفاتی كۆتا بارمته‌ی به كوژراو له غه‌ززه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له دوای ساڵی 2014ه‌وه هیچ بارمته‌یه‌كی ئیسرائیلی له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌بێت.
ڕان گڤیلی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی ئیسرائیلی كه له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 ڕفێندرا بۆ غه‌ززه و دواتر كوژرا، ئه‌مه‌ش دواهه‌مین بارمته بو كه له‌و كاته‌دا ڕفێندرابو و روفاته‌كه‌ی نه‌دۆزرابۆوه.
دوای پرۆسه‌یه‌كی ناسینه‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری نیشتمانی پزیشكی دادوه‌ری به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئیسرائیل و شاباك ئه‌نجامدرا، به‌رپرسان خێزانه‌كه‌یان ئاگاداركرده‌وه كه پاشماوه‌كانی ناسێنراون و ده‌هێنرێته‌وه بۆ ته‌لئه‌بیب.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئیسرائیل مه‌رجی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌روازه‌ی ره‌فح و پێشكه‌وتنی بۆ قۆناغی دوه‌می پلانی ئاشتی غه‌ززه به وه‌رگرتنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مو بارمته زیندو و مردوه‌كان دانابو.
