ترەمپ دیراسەی وەشاندنی گورزی نوێی ئاسمانی لە ئێران دەكات

9 كاتژمێر لەمەوپێش



تۆڕی هەواڵی "سی ئێن ئێن" بڵاویكردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دیراسەی ئەنجامدانی  هێرشی ئاسمانی نوێ دەكات بۆ سەر ئێران، دوای ئەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییە نەرمەكان نەیانتوانی پێشکەوتن بەدەستبهێنن. 

ئەمریکا و ئێران لە ڕێگەی نێوەندگیریكردنی عومان  لە نێوان ستیڤ ویتکۆف و وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامی كورتيان ئاڵوگۆڕ کردووە بۆماوەیەكی كەم، بەڵام هیچ كۆبونەوەیەكی راستەوخۆ نەكراوە .

بەوتەی سەرچاوەكە، ئێستا ترەمپ پێی وایە بژاردە سەربازییەکانی فراوانتر بووە لەگەڵ بوونی گروپێک کەشتی فرۆكە هەڵگری ئەمریکی لە ناوچەکەدا. 

بەرپرسان دەڵێن ئامانجە چاوەڕوانكراوەكان بریتین لە سەرکردەکانی ئێران، بەرپرسانی ئەمنی کە پەیوەندییان بە کوشتنی خۆپیشاندەرانەوە هەیە، دامەزراوە ئەتۆمییەکان و دامەزراوە حکومییەکان. 

هاوكات زانیارییە هەواڵگریەكانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، ئێران شوێنە ئەتۆمییەکانی قووڵەكانی لە ژێر زەویدا ئاوەدان دەکاتەوەو ڕێگری لە پشکنینەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

واشنتۆن داوای لە ئێران کردووە بۆ کۆتایی بە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت و بەرنامەی موشەکی بالیستیکی سنوردار بکات و پاڵپشتیکردنی گروپەكان لە ناوچەکە رابگرێت، بەڵام تاران سنوردارکردنی مووشەکی ڕەتکردووەتەوە و تەنیا بابەتی ئەتۆمی تاوتوێ دەکات. 

لەلایەكی ترەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا توانا سەربازییەكانی خۆی بەهێنانی چەكی نوێ‌ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێزتردەكات، لەو چوارچێوەیەدا تێكشكێنەرێكی موشەکی ئاڕاستەكراو و فڕۆکەیەکی نۆڕینی ئەلیکترۆنی RC-135V Rivet Joint، هێناوەتە ناوچەكە، ئەمەش توانای بەرگری موشەکی و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی لە لە سایەی پەرەسەندنی گرژییەکانی لەگەڵ ئێراندا بەهێتركردووە. لە ئێستادا هێزی دەریایی ئەمریکا دە کەشتی جەنگی هەیە کە لە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) کاردەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار