ئەمریکاو ئەوروپا داوای ئاگربەستی هەمیشەیی دەکەن لەسوریا

2 كاتژمێر لەمەوپێش




لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و  بەریتانیا داوا لە لایەنەکانی سوریا دەکەن بە خێرایی بگەنە رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی و لە زوترین کاتدا گفتوگۆکان بە ئامانجی گەیشتن بە یەکگرتنی ئاشتیانە ئەنجامبدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەریەکە لە ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا  و بەریتانیا راگەیەندراوێکی هاوبەشیان لەسەر رەوشی سوریا بڵاوکردەوە و داوا لە هەموو لایەنەکانی سوریا دەکەن، کە بە خێرایی بگەنە رێککەوتن لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی .

راگەیەنداروەکە لە لایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە لە دیمەشق بڵاوکراوەتەوە و پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی 15 رۆژەی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کراوە،  داواش لە هەموو لایەنەکان دەکات بە توندی پابەندی ئاگربەستەکە بن و خۆیان بەدور بگرن لە هەر هێرشێک بۆسەر یەکتری.

ئەو وڵاتانە، پێشوازیان لەو رۆڵە گرنگە کردوە کە حکومەتی هەریمی کوردستان، عیراق، هەسەدە و حکومەتی سوریا دەیگێڕن لە روبەڕوبونەوەی داعشدا 

لە راگەیەندراوەکەدا پابەندبونی هەموو لایەنەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی دووپاتکراوەتەوە و پێشوازی لە دامەزراندنی رێڕەوی مرۆیی دەکەن بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی سەلامەت و بێ بەربەستی هاوکارییە مرۆییەکان.

جەختیان کردوەتەوە  لە پێویستی پاراستنی هەوڵەکان بۆ روبەڕوبونەوەی  چەکدارەکانی داعش  و داوایان لە هەموو لایەنەکان کردوە، رێگەنەدەن بە دروستبونی بۆشای ئەمنی  لە دەوروبەری ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی چەکدارەکانی داعش.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار