به‌نده‌كانی یاسای گراهام، بلومێنتاڵ بۆ ڕزگارکردنی کورد
20 كاتژمێر لەمەوپێش
یاسای رزگارکردنی کورد، كە لەلایەن سیناتۆر لیندسی گراهام و ریچار بلومینتاڵەوە ئەمڕۆر پێشكەش بە كۆنگرێسی ئەمریكا كراوە له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه. به‌نده سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌مانه‌ن:
- سزا بەسەر بەرپرسانی حکومەتی سوریا و دامەزراوە داراییەکان دەسەپێنێت، هەروەها لەسەر هەر تاکێکی بیانی تێوه بگلێت له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه و پشتیوانی سەربازی یان دارایی لەگەڵ حکومەتی سوریا.
- داننان بە هه‌سه‌ده‌دا بە سەرۆکایەتی کورد بۆ بەشداریکردنیان لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا بۆ نەهێشتنی داعش
- دووباره ناساندنه‌وه‌ی هه‌یئەت تەحریر شام (HTS) وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی (FTO).
- پێویستی بە پێداچوونەوەی کۆنگرێس هەیە بۆ لابردنی دەستنیشانکردنی سوریا وەک سپۆنسەری دەوڵەتی تیرۆر.
- ده‌سه‌ڵات ده‌دات بە سەرۆكی ئه‌مریكا کە سزاکانی سه‌ر سوریا ڕبگرێت به‌مه‌رجێك دووپاتی بكاته‌وه بۆ کۆنگرێس کە حکومەتی سوریا هەموو هێرشەکانی بۆ سەر هه‌سه‌ده بە سەرۆکایەتی کورد و هاوبەشەکانیان ڕاگرتووە.
- ڕێوشوێنی پێویست لەخۆدەگرێت، کە پێویستە سەرۆکی ئه‌مریكا دەستبەجێ سەرجەم سزاکان بسەپێنێتەوە ئەگەر حکومەتی سوریا هەموو هێرشەکانی هه‌سه‌ده بە سەرۆکایەتی کورد یان هاوبەشەکانیان دەستپێده‌كاته‌وه.
یاساکە میکانیزمێکی سناپباک لەخۆدەگرێت کە پێویستە سەرۆک کۆمار دەستبەجێ سەرجەم سزاکان بسەپێنێتەوە ئەگەر حکومەتی سوریا هەموو هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات یان هاوپەیمانەکانی دەستپێبکاتەوە.
