قسەى تۆم باراک لەسەر ڕێککەوتنەکەى هەسەدەو حکومەتى دیمەشق

20 كاتژمێر لەمەوپێش



 تۆم باراک لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی “X” نووسیویەتی، یەکخستنی سوپا و کارگێڕییەکان و بەشداریپێکردنی کورد لە ئاستە باڵاکانی دەوڵەت، نیشانەی ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و بونیادنانی سووریایەکی یەکگرتوو.

ئاماژە بەوە شدەکات، ناساندنی کوردی وەک زمانی نیشتمانی و گەڕاندنەوەی رەگەزنامە بۆ کوردەکان، راستکردنەوەی هەڵە مێژووییەکانە، ئەم هەنگاوە شکۆ بۆ هەموو پێکهاتەکان دەگەڕێنێتەوە و بناغەی دەوڵەتێکی مۆدێرن و دادپەروەر دادەمەزرێنێت.

دەشڵێت، ئەم ئاشتییە دەرگا بۆ وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە دەکاتەوە، زامنکردنی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین و سەرێ کانی بۆ ناوچەکانیان، کلیلی سەقامگیرییەکی هەمیشەییە کە سووریا دەگەڕێنێتەوە ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار