عەلی خامنەیی هۆشداری توندى دایە ئەمریکا

7 كاتژمێر لەمەوپێش



عەلی خامنەیی، ڕیبەری باڵای شۆڕشی ئیلامی ئێران هۆشداری دایە ئەمریکا و ڕایگەیاند؛  دەبێت ئەمریکییەکان بزانن، ئەگەر ئەمجارە شەڕ لە دژمان هەڵگیرسێنن دەبێتە جەنگ لە ناوچەکەدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی شوباتی 2026، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی وڵاتەکەی، سەبارەت بە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ رایگەیاند: "ئێمە دەستپێشخەری هیچ جەنگێک ناکەین، بەڵام بە توندی وەڵامی هەر هێرش و دەستدرێژییەک بۆ سەر وڵاتەکەمان دەدەینەوە."

خامنەیی هۆشداریی دایە ئەمریکییەکان و گوتی: "پێویستە بزانن ئەگەر جەنگ دەستپێبکەن، ئەمجارە تەنیا لە سنوورێکدا نامێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە شەڕێکی ناوچەیی و سەرانسەری ناوچەکە دەگرێتەوە."

هەروەها سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد؛ قسەکانیان جدی نییە و گوتی: "ئەوەی باس لە بژاردەی سەربازی و فڕۆکە و کەشتی دەکەن، تەنیا قسەیە. لە رابردوودا چەندینجار وتوویانە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن، بەڵام ئەمانە قسەی جدی نین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار