لەسێدارەدان لە ئێران 88٪ زیادی کردوە

لە ساڵێکدا 565 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

لەسێدرادانی دو گەنج لە ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



رێکخراوێکی مافی مرۆڤی ئێران ئاشکرای کرد کە جێبەجێکردنی سزای سێدارە لەو ولاتە بۆ نزیکەی دو هێندە زیادی کردوە.

ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران(هەرانا) بڵاوی کردەوە؛ لە ساڵی 2022 کە تەنها چەند رۆژێکی ماوە زیاترین سزای سێدارە لە ئێران جێبەجێ کراوە و لەسێدراەدانەکان بەڕێژەی 88٪ زیادی کردوە.

ناوەندەکە ئاشکرای کردوە لە ئەمساڵدا سزای سێدارەی 565 کەس لە ئێران جێبەجێ کراوە کە 11 کەسیان ژن بون کە تەنها شەش کەسیان بە ئاشکرا لەسێدارەدراون.

هەر بە پێی ئامارەکانی هەرانا، سەرەڕای لەسێدارەدانی ئەو 565 کەسە ، سزای سێداراە 92 کەسی دیکەی گرتوەتە کە مەترسیی جێەجێکردنی سزاکەیان لەسەرە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار