راپرسیەک فراوان لە ١٢ پارێزگای تورکیا: ئەردۆغان لەمەرابەر چوار کاندید دەدۆڕێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



کۆمپانیان Areaی تایبەت بە لێکۆلینەوەکان لە تورکیا، راپرسیەکی فراوانی لە ١٢ پارێزگای ئەو وڵاتە ئەنجامدا کە تایبەتە بە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا، دەنگی پارتە سیاسیەکانی تورکیا و بەگوێرەی راپرسیەکە ئەردۆغان نابێتەوە بە سەرۆکی تورکیا.

راپرسیەکە لە پارێزگاکانی ئەستەنبوڵ، تەکرداغ، ئیزمیر، بورسا، ئادانا، ئەنقەرە، قەیسەری، سامسون، ترابزۆن، ئەرزەرۆم، ماڵاتیا و عەنتاب (دیلۆک) لەنێوان ٢٠ بۆ ٢٥ی ئەم مانگە ئەنجامدراوە.

رێژەی دەنگی پارتەکان بەگوێرەی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە؛

ئاکەپە ٣٢.٧٪

جەهەپە ٢٦.٤٪

پارتی باش ١٤.٠٪

هەدەپە ١٠.٠٪

مەهەپە ٧.٠٪ لەسەر لێواری بەندی هەڵبژاردنەکانە

دەڤا ٣.١٪

پارتەکانی دیکە ٦.٨٪

ئەگەر ئەم کەسانەی لە خوارەوە ناویان هاتووە لە بەرامبەر رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆیان هەڵبژێرن، ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە؛

رەجەب تەیب ئەردۆغان ٣٣.١٪ --- محەمەد یاڤاش سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ ٥١.٤٪ --- ئەوانی دیکە ١٥.٥٪.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ٣٦.٩٪ --- ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ ٤٣.٢٪ --- ئەوانەی دیکە ٢٠.٢٪.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ٣٦.٣٪ --- مەڕال ئاکشەنەر سەرۆکی گشتی پارتی باش ٤٢.٤٪ --- ئەوانەی دیکە ٢١.٣٪.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ٣٧.٦٪ --- کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی گشتی جەهەپە ٣٨.٦٪ --- ئەوانەی دیکە ٢٣.٨٪.

هەروەها پرسیار لە بەشداربووان کراوە کە ئایا ئەو سزایەی بەسەر ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵدا سەپێندراوە دادپەروەرانەیە یان نا؟ ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە؛

دادپەروەرانە نییە: ٦٥.٣٪

دادپەروەرانەیە: ١٩.٢٪

نازانم: ١٥.٥٪

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار