وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراق : وانەبێژان دادەمەزرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراق وێڕای سوپاسی وانەبێژان ڕایگەیاند، رایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی کرد لە بودجەی ٢٠٢٣دا بیانکاتە هەمیشەیی.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 27-12-2022، کەریم سەیید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا بڕیاریدا بە دامەرزراندنی وانەبێژانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەش دادەمەزرێن کە لە وەزارەتی پەروەردە بە شێوەی گرێبەست کاریان کردووە. 

هاوکات ئیبراهیم نەمس جبوری، وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراقی لە تویتێکدا باسی لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ کرد و دەنگدانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دانانی وانەبێژان و ئیداریەکان لەبارەی بە هەمیشەیی بونیان ئاشکرا دەکات.

ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەکردووە بەڵێنماندا و جێبەجێمان کرد، کەواتە تۆ لە ئێمەو بۆ ئێمەی، دەشلێت: مژدەتان پێ دەدەین ئەمڕۆ سێ شەممە لە دوای دەنگدانی کابینەی حکومەت لە دانیشتنی ئەمڕۆدا و لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣دا دەکرێنە هەمیشەیی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار