١٠ زیانبەخشترین ڕوداوەکانی ساڵی ٢٠٢٢ کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ڕویداوە لە جیهاندا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لافاوەکەی پاکستان کە بەشێکی زۆری ئەو وڵاتەی گرتەوە یەکێکە لە ڕوداوە سروشتییانەی زۆرترین زەرەریان داوە کە بەهۆی گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا و بەرزبونەوەی پلای گەرمی زەوی ڕویانداوە
بەپێی راپۆرتێکی کریستیان ئەید، وشکەساڵی، لافاو، زریان و گەردەلوول لە زیانبەخشترین کارەساتەکانن کە بەهۆی گۆڕانی ئاووهەوا لە جیهاندا دروست بوون لە ڕاپۆرتەکەدا نرخی زیانەکانی ئەو ڕوداوانە لە ٣ بلیۆن دۆلار بۆ ١٠٠ بلیۆن دۆلار خەمڵێنراوە.
١٠ زیانبەخشترین کارەساتە سروشتییەکانن بۆ ساڵی ٢٠٢٢:
١- گەردەلولی ئیان ١٠٠ بلیۆن دۆلار
ئیان گەردەلولێکی جۆری پلە 4 بوو کە زیانێکی زۆری لە ڕۆژئاوای کوبا و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا گەیاند. لە ماوەی حەوت ڕۆژدا لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا بەلایەنی کەمەوە 150 کەسی کوشت و 40 هەزار کەسی ئاوارە کرد.
2- وشکەساڵی لە ئەوروپا ٢٠ بلیۆن دۆلار
وشکەساڵی ساڵی ٢٠٢٢ یکیشوەری ئەوروپای گرتەوە کە بەخراپترین وشکەساڵی دانرا لە مێژوی کیشوەرەکەدا کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمهێنانی خۆراک و وزە، بەردەستبوونی ئاو و ژیانی زیندەوەرانی کێوی هەبوو،هەروەها بووە هۆی دروستبونی ژمارەیکی زۆر لە ئاگری سروشتی.
3- دروستبونی لافاو لە چین ١٢ بلیۆن دۆلار
لە مانگی شەشی ٢٠٢٢ دا شەپۆلێکی باران بارینی بەهێز چینی گرتەوە کە بە بەهێزترین شەپۆلی باران بارین دادەنرا لە ساڵی ١٩٦١ وە و بووە هۆی دروستبونی لافاو داچونی زەوی لە هەندێک ناوچە هەروەها هەزارەها کەس بە ناچاری ماڵەکانیان چۆڵکرد.
4- وشکەساڵی لە چین ٨ بلیۆن دۆلار
لە مانگی هەشتی ٢٠٢٢ چین ڕوبەڕوی وشکەساڵی بۆوە کە زیاتر لە 70 ڕۆژ لە پلەی گەرمای زۆر و نزمی باران بارین کاریگەری خراپی لەسەر حەوزی ڕووباری یانگتی کردووە، کە زیاتر لە 450 ملیۆن کەس و سێیەکی بەروبوومی ئەو وڵاتە پشتیان پێدەبەست.
5- لافاو لە ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا - 7.5 بلیۆن دۆلار
لە کۆتایی مانگی شوباتەوە تا مانگی ئازار، ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا تووشی لافاو بوون کە بووە هۆی کوژرانی 27 کەس و ئاوارەبوونی 60 هەزار کەس. چەند شارۆچکەیەک لە باکوری نیو ساوت وێڵز، بۆ نمونە، تەنها لە شەش کاتژمێردا بەهای مانگێکی بارانیان هەبوو، وە ئەمە ڕوویدا لە کاتێکدا ئەوان هێشتا لە هەوڵی چاکبوونەوەدان لە تۆماری لافاوی مانگ پێشوتر.
6- لافاوی پاکستان ٥،٦ بلیۆن دۆلار
لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە بۆ مانگی ئەیلول لافاو زیاتر لە 1700 کەسی کوشت و حەوت ملیۆن کەسیش لە پاکستان ئاوارە بوون
7- گەردەلولی ئیونس ٤،٣ بلیۆن دۆلار
لە مانگی دووی ٢٠٢٢ لە ماوەی پێنج ڕۆژدا ، زریانی ئیونیس وێرانکاریی لە سەرانسەری بەلجیکا، ئەڵمانیا، ئیرلەندا، هۆڵەندا، پۆڵەندا و بەریتانیا دروستکردو حەوت کەس بەهۆیەوە مردن.
لە بەریتانیا خێرای با بووە ١٢٢ میل لە کاتژمێرێکدا کە بە بەهێزترین با دا دانرێت لە ٣٠ ساڵی ڕابردودا
8- وشکەساڵی لە بەڕازیل ٤ بلیۆن دۆلار
بە درێژای ساڵەکە بەڕازیل لە وشکەساڵیدا بوو بەتایبەت نزمبونەوەی ئاستی ئاوی ڕوبارەکانی ئەمازۆن جێگەی نیگەرانییە.
9- گەردەلولی فیۆنا ٣ بلیۆن دۆلار
لە کۆتاییەکانی مانگی نۆ گەردەلولی فیۆنا دورگەکانی کاریبیان وکەنەدای گرتەوە کە زیاتر لە 25 کەسی کوشت و 13000 کەسی ئاوارە کرد وبەلایەنی کەمەوە چوار فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی داخرابوون و ڕێگاکان بەتەواوی داخرابوون.
10- کوازولو ناتال و لافاوی ڕۆژهەڵاتی کەیپ، ئەفریقای باشوور ٣ بلیۆن دۆلار
لە ماوەی هەفتەیەکدا لە مانگی نیساندا 459 کەسی کوژران و زیاتر لە 40 هەزار کەسیش ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن خزمەتگوزاری ئاو داخرا و، یەکێک لە قەرەباڵغترین بەندەرەکانی ئەفریقای باشوور تێکشکا.