"گروپێکی مەترسیداری داعش لە سلێمانی دەستگیرکرا"

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین گروپی تیرۆرستی كه‌ به‌ڕێگاو شێوازی جۆراوجۆر پیلانیان دانابوو ئاسایش و ئارامی سلێمانی تێكبده‌ن، ئاشكرای دەکات

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وە، ئه‌و ده‌زگایه‌ زانیاریی وردی ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند پیلانێكی مه‌ترسیدار بۆ شێواندنی ئارامی سلێمانی و جوڵه‌پێكردنی چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی داعش بۆ سنوری سلێمانی و دروستكردنی مۆڵگه‌و سه‌ربازگه‌ی تیرۆرستان له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و چالاككردنی شانه‌ نوستووه‌كانیان، بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و رفاندنی هاوڵاتیان."

 

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌: "له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیش، نه‌خشه‌ی نوێی داعش بۆ دروستكردنی ولایه‌تی كوردستان ئاشكراكراو دڵنیابووینه‌وه‌، چه‌ندین گه‌وره‌ تیرۆرست كه‌ پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه‌ راسپێردراون تا سه‌رپه‌رشتی پیلانه‌كان بكه‌ن و بۆ یه‌كه‌مجار رووبكه‌نه‌ هه‌رێم و سلێمانی، چاوه‌ڕوانی بڕیاری داعشیش بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رامه‌كانیان."

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ "ئاسایشی سلێمانی به‌شی ئۆپراسیۆن هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی تیرۆرستانی داعش ده‌ستپێكردو له‌ سه‌ره‌تادا هه‌ریه‌ك له‌ (محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان) و (ئامینه‌ عه‌بدولستار) ده‌ستگیرده‌كرێن كه‌ به‌ بڕیاری داعش هاتبوونه‌ سلێمانی تا مۆڵگه‌یه‌ك بۆ تیرۆرستان بنیادبنێن و ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ چه‌ندین كرده‌وه‌ی خۆكوژی، ئه‌م گه‌وره‌ تیرۆرسته‌ به‌شداری چه‌ندین كرده‌وه‌ی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی كردووه‌و به‌شداریش بووه‌ له‌ شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كیش له‌ حه‌ویجه‌."

 

"تیرۆرست (محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان) ناسراو به‌ (ئه‌بو سه‌یاف)":

*ساڵی 2014 په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌كات

*له‌ ناحیه‌ی ریاز به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕ ده‌كات و جارێك به‌ سه‌ختی بریندار ده‌كرێت

*ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن

*پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌رپه‌رشتیاری كۆگاكانی داعش له‌ حه‌ویجه‌

*به‌ بڕیاری داعش ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێت

*بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری پێده‌درێت تا مۆڵگه‌یه‌ك بۆ داعش له‌ سلێمانی دروستبكات

*پیلان داده‌نێن بۆ چه‌ندین كرده‌وه‌ی خۆكوژی

*رۆژی 8/3/2018 له‌ سلێمانی ده‌ستگیرده‌كرێت

 

"تیرۆرست (ئامینه‌ عه‌بدولستار) ناسراو به‌ (ئوم سیاف)":

*هاوسه‌ری تیرۆرست محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمانه‌

*مام و براكانی چه‌كداری داعش بووه‌

*به‌شداری چه‌ندین خولی شه‌رعی كردووه‌

*هاتوونه‌ته‌ سلێمانی و پیلانیان هه‌بووه‌ ئارامی شار تێكبده‌ن

*رۆژی 8/3/2018 له‌ سلێمانی ده‌ستگیرده‌كرێت.

"لێدوانی تیرۆسته‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م"

 

ئاسایشی سلێمانی به‌رده‌وامبوون له‌ دۆزینه‌وه‌ی شانه‌ نوستووه‌كانی داعش و رۆژی 22/5/2018 تیرۆرست (عمار غایب حسێن) ناسراو به‌ (ئه‌بو یاسر) له‌ سلێمانی ده‌ستگیركراو به‌پێی دانپێدانانی نێردراوه‌ته‌ سلێمانی، تا ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و دروستكردنی حه‌شارگه‌و رفاندنی خه‌ڵك و كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆیان.

 

(ئه‌بو یاسر):

*ساڵی 2018 په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌كات

*سه‌ردانی ناوچه‌ی غه‌ره‌ له‌ سنوری حه‌مرین ده‌كات و چاوی ده‌كه‌وێت به‌ ئه‌میره‌كانی داعش

راده‌سپێردرێت له‌ سلێمانی كار بۆ تیرۆرستانی داعش بكات و حه‌شارگه‌یان بۆ دروستبكات.

*ئاماده‌كاری بۆ چه‌ندین كرده‌وه‌ی خۆكوژی تیرۆرستی ده‌كات

*چه‌ند جارێك پێداویستی بۆ داعش ده‌نێرێت

*پێش جێبه‌جێكردنی مه‌رامه‌كانی رۆژی 22/5/2018 له‌ سلێمانی ده‌ستگیرده‌كرێت.

 

ئاسایشی سلێمانی له‌ چاودێركردنی تیرۆرستان به‌رده‌وامبوون و "رۆژی 24/5/2018 تیرۆرست (محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیز) ناسراو به‌ (ئه‌بو به‌ڕا، ئه‌بو ئه‌نه‌س) ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ چه‌كداری داعش بووه‌ له‌ ناوچه‌ی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به‌ دوزخورماتوو كفری، پله‌ی ئه‌میری هه‌بووه‌و به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی چه‌ند شانه‌یه‌كی داعش دێته‌ سلێمانی و تیرۆرست ئه‌بو یاسر هاوكاری ده‌كات و خانوه‌یه‌ك به‌كرێ ده‌گرن و كارده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی حه‌شارگه‌ی تیرۆرستانی داعش و پیلانه‌كانیان، تا چوار چه‌كداری داعش بێننه‌ سلێمانی و كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن، به‌ڵام پێش هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ستگیرده‌كرێن و ئه‌و تیرۆرستانه‌شی هاوكاریان بوون ده‌ستگیرده‌كرێن."

 

(ئه‌بو به‌ڕا، ئه‌بوئه‌نه‌س):

*ساڵی 1983 له‌ به‌عقوبه‌ له‌دایكبووه‌

*ساڵی 2017 په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌كات

*چه‌كداری داعش بووه‌ چه‌ند جارێك برینداربووه‌

*له‌ ناوچه‌ی حه‌مرینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی حه‌شارگه‌ی تیرۆرستان

*پیلان داده‌نێت بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژی و فڕاندنی خه‌ڵك و كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ داعش

*ده‌كرێته‌ سه‌رپه‌رشتیارو ئه‌میری گروپێكی هه‌شت كه‌سی له‌ سلێمانی

*رۆژی 24/5/2018 له‌ سلێمانی ده‌ستگیركرا

 

ئاسایشی سلێمانی به‌رده‌وامبوون له‌ گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ توانیان "تیرۆرست (ز.ئ) به‌ هاوكاری ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستگیربكه‌ن، كه‌ ئه‌ندامی حزبێكی ئیسلامیه‌ له‌ هه‌رێم و به‌پێی دانپێدانانی له‌ ساڵی 2010 له‌ژێر كاریگه‌ری فیكری توندڕه‌وی بووه‌و له‌ ساڵی 2107 له‌ڕێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌كات و چه‌ند جارێك ده‌چێته‌ ناو داعش، له‌ سنوری (به‌له‌كه‌) له‌ ناوچه‌ی داوێ و چاوی به‌ چه‌كدارانی داعش و ئه‌میره‌كانیان ده‌كه‌وێت، راده‌سپێردرێت ده‌ستبكات به‌ كاركردن و سه‌ره‌تا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ده‌ست به‌ بانگه‌شه‌ ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری داعش و یه‌كێكیش ده‌بێت له‌ رێنیشانده‌رانی داعش بۆ ناوچه‌ی به‌مۆ، به‌پێی دانپێدانانی ئه‌م تیرۆرسته‌ داعشه‌ پیلانی داناوه‌ بۆ دروستكردنی سه‌ربازگه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی، مه‌رامیان بووه‌ چه‌ندین حه‌شارگه‌ بنیادبنێن و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن."

 

(ز.ئ):

*ساڵی 1993 له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی هه‌رێم له‌دایكبووه‌

*ئه‌ندامی یه‌كێك له‌ حزبه‌ ئیسلامیه‌كانی هه‌رێمه‌

*ساڵی 2017 په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌كات

*له‌ڕێگای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ فكری توندڕه‌وی داعش ده‌كات

*چه‌ند جارێك چوه‌ته‌ ناو چه‌كدارانی داعش له‌ سنوری داوێ

*رێنیشانده‌ری چه‌كدارانی داعش بووه‌ بۆ سنوری به‌مۆ

*پیلانیان هه‌بووه‌ سه‌ربازگه‌و حه‌شارگه‌ له‌ سنوری سلێمانی دروستبكه‌ن

*له‌ مانگی 6ی 2018 له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیرده‌كرێت

 

هەر لە هەواڵەکەدا هاتووە کە "هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی تیرۆرستانی داعش و ئه‌ندامانی شانه‌ نوستووه‌كانی داعشیان خێراتر كردو چه‌ندین تیرۆرستی تریان ده‌ستگیركرد كه‌ پیلانیان دانابوو خۆیان رێكبخه‌ن و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له‌ سلێمانی ئه‌نجامبده‌ن."

 

"تیرۆرست (مرعی عه‌بدوڵا) ناسراو به‌ ئه‌بو عه‌بود":

*له‌ساڵی 1986 له‌ دیاله‌ له‌دایكبووه‌

*ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی به‌ داعشه‌وه‌ ده‌كات

*چه‌كداری داعش بووه‌ له‌ ویلایه‌تی سه‌ڵاحه‌دین

*سه‌رپه‌رشتیاری دابینكردنی خواردن و پێداویستی داعش بووه‌ له‌ ویلایه‌تی سه‌ڵاحه‌دین

*برایه‌كی تیرۆرستی داعش بووه‌و كوژراوه‌

*هاتوه‌ته‌ سنوری هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و خۆی وه‌ك كرێكار ناساندووه‌

*رۆژی 7/6/2018 له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی به‌ هاوكاری ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستگیركراوه‌

 

"تیرۆرست ئه‌حمه‌د هه‌وار داود":

*ساڵی 2000 له‌ تكریت له‌دایكبووه‌

*به‌شداری خولی سه‌ربازی و شه‌رعی كردووه‌

*له‌ سنوری تكریت و كه‌ركوك و زینانه‌ بووه‌

*له‌ ناوچه‌ی سه‌نگاو ئاسایشی سلێمانی به‌ هاوكاری ئاسایشی رۆژئاوا ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار