بەشە خۆراکی مانگانەی پلەباڵاکان دەبڕێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجومەنی وەەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەشە خۆراکی مانگانەی ئەوانەی پلەی بەڕێوەبەری گشتی و بەرزتریان هەیە لەگەڵ ئەوانەی موچەی مانگانەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە ببڕدرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 27ی کانونی یەکەمی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوەی ئاسایی خۆی کرد و دوابەدوای کۆبونەوەکە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا نوسیویەتی:

"بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ زیاترکردنی ئەو چینانەی سودمەندن لە یەکەکانی بەشە خۆراک، لە نێویاندا ئەو فەرمانبەرانەی بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەوە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا کاریگەریی لەسەر موچەکانیان دروستبووە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەزارەتی بازرگانی هەستێت بە بڕینی یەکەکانی بەشەخۆراکی بەڕیوەبەرە گشتییەکان و ئەوانەی بە ئەو پلەیە و بەرزترن، وە ئەوانەی موچەکانیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە و گرتنەوەی باقی فەرمانبەرانیتر بە هەموو یەکەکانی بەشە خۆراک".

لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکومەتەکەی سودانیدا، بابەتی بەشە خۆراکی مانگانە بووە جێی سەرنجی پەرلەمانتاران و وەزارەتی بازرگانی و ماوەیەک لەمەوبەر بڕیاردرا بڕ و جۆری بەشە خۆراک زیاتر و باشتر بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار