عێراق : 10 چه‌كداری داعش له هێرشێکی ئاسمانی‌دا کوژران
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق ئۆپراسۆنێكی تایبه‌تیان دژ به چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامداوه و لە ئەمجامیشدا 10 چه‌كداری داعش كوژراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی هێزه هاوبه‌شه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق دوو حه‌شارگه‌ی داعشیان له ناوچه‌ی نارینی سه‌ر به پارێزگای دیاله بۆردومانكرد، تێیدا 10 چه‌كداری داعش كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به پشتی به‌ستن به زانیارییه ورده‌كانی ده‌زگای هه‌وڵگری و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسۆنه هاوبه‌شه‌كانی پارێزگای دیاله له رێگه‌ی ئۆپراسۆنێكی ئاسمانی و به به‌كارهێنانی فڕۆكه هێرشبه‌ره‌كان له جۆر F-16 و له ناوچه‌ی نارین-ی سه‌ر به پارێزگاكه بۆرومانی دو حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعش كراوه و له ئه‌نجامیشدا 10 چه‌كداری داعش كوژران.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، "یه‌كه ئه‌منییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان به مه‌به‌ستی راوه‌دونان و كێوماڵكردنی چه‌كدارانی داعش له ته‌واوی خاكی عێراقدا".
هاوکات،دوێنێش ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا نزیكه‌ی 200 چه‌كداری داعش له‌رێگه‌ی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه كوژراون.
به‌گوته‌ی ته‌حسین خه‌فاجی، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانی داعش كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كوژراون، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 400 چه‌كدار.