ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران دەکات

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بێنێ گانتز، لە وتارێکدا بۆ کۆمەڵێک لە دەرچوانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل وتی ڕەنگە لە داهاتوودا ئێوە بتوانن بەشداری لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەرئێران بکەن وبگەنە ئاسمانی ڕۆژەهەڵات.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، وتیشی دەکرێت لە سێ ساڵی داهاتوودا، ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر شوین وپێگە ئەتۆمیەکانی ئێران.

ئەم هەڕەشانەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لەکاتێکدایە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەوڵی دووبارە چالاکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی  ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران دەدرێت، ئەوەش بەمەبەستی سنوردارکردنی ئێران بۆ بەرزکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم.

ئەمە یەکەم جار نیە کە ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمیەکانی ئیسرائیل دەکات، ئیسرائیل ماوەی ١٠ ساڵە بەردەوام هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات، بەڵام هەندێک لە شآرەزایانی  نێودەوڵەتی لەبارەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران  پێیان وانیە ئیسرائیل ئەو توانایەی هەبێت هێرشێکی زەرەرمەند بکاتە سەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران،بەهۆی ئەوەی بنکەکەکان زۆر بەباشی پارێزراون.

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار