بەهۆی تەقینەوەی غاز له چێشتخانه‌یه‌ك لە توركیا، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەمێک بەر لەئێستا له‌كاتی گۆڕینی بتڵێكی غاز له چێستخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی نازیلی سه‌ر به هه‌رێمی ئایدن له ڕۆژئاوای توركیا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه و به‌هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چێشتخانەیەک لە لە ڕۆژئاوای تورکیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا ته‌قینه‌وه‌كه له‌كاتی ئاماده‌كردنی خواردن و داواكاری سه‌ردانكارانی ئه‌و چێشتخانه‌یه بوه، كاتێك ستافی چێستخانه‌كه هه‌وڵیانداوه بتڵێكی غازی به‌تاڵ بگۆڕن روداوه‌كه رویداوه و غازه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی برنداربون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوە.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی غازه‌كه‌وه تا ئێستا حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش برنداربون، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و فرایكه‌وتنی خێراش چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و برینداران بۆ نه‌خۆشخانه گواستوەتەوە".